1

بابه‌ت: تف لەو چاوەڕوانییە کوشندانە!

http://smn21.com/up/uploads/jpeg/b19cf05033.jpeg

تف لەو چاوەڕوانییە کوشندانە!

جاران کەزۆرتر کاریگەر بووم بە لاسایی کردنەوەی ڕۆحیەتی شاعیرەکان، دەموت: ڕقم لەکەس نیە! هەمووتانم خۆشەوێت! بەڵام ئێستا، ئەمە لەپیسخۆرییەک زیاتر نیە بەلامەوە، هەستەکەم غاندێتی لە من و هیچ کوردێکی تر نایەت، قورسە ئەگەر ڕۆژێک لەمنداڵیدا بەشداری شەڕە بەرد و شەڕە گەڕەکت کردبێت، کەچی ئەمڕۆ خۆت وەک دالای لاما نیشان بدەیت!

نەخێر من نەک هەمووتانم خۆش ناوێت، بەڵکو هەندێکتان هەیە، قەسەم بەباری تەعالا حەزەکەم نەیزەکتان بەسەردا ببارێت. حەزەکەم _بیگ بەنگ_تەقینەوە گەورەکە ڕوو بدات و وەک داینەسۆڕەکان ژێرەو ژوورتان بکا! چۆن دەبێ مرۆڤ تۆپەڵە خەڵکێکی بەیەکجار خۆش بوێت کە لەنێویدا گێلەکان و حەسودەکان و دوو ڕووەکان و چاڵ هەڵکەنەکان و خوێڕییەکانیش بوونیان هەبێت؟! من ناتوانم بەر سەرایەکم بە تێکڕای گێل و خوێڕییەکانیشییەوە خۆش بوێت، ناتوانم سێتاقانم بە تێکڕای حەیواناتەکانی ناوییەوە خۆش بوێت، من هەمیشە بەشێک لە خەڵک، بەشێک لەشار، بەشێک لە کوردستانم خۆش دەوێت.
خەڵکانێک هەیە هیچ بەرخورد و مامەڵەیەکیشمان پێکەوە نیە، بەس هەر ڕقم لێیانە، بۆنمونە ڕقی دونیام لە پۆلیسی بەردەم خەستەخانەکانە، قەڵبترین دەموچاویان هەیە، تا بۆم بکرێت بۆ مواجەی هیچ نەخۆشێکی ناسراوم ناچمە خەستەخانە، بۆئەوەی چاوم بەو دەموچاوە قەڵبانەی پۆلیسەکان نەکەوێت !
بەهەرحاڵ... ئەگەر بۆت کرا دەوڵەمەندبە، هەرگیز بەژیانی هەژاری قایل مەبە، مرۆڤی هەژار تەنیا لەناو شعر و ئەدەبیات و وتاری سیاسییەکاندا گوایە بەڕێزە، دەنا لەڕاستیدا ڕێزلێگیراو نیە، گەرچی ماشێنە جوانەکەی تۆ، کۆشک و گیرفانە پڕەکەی تۆ، قات و پۆشاکە گرانبەهاکەی تۆ، هیچ سودی بۆ من نیە، بەڵام کە تۆ وەها دەرکەویت، بیلاهی پێگەت لە من بەهێزترە، تۆ بچۆ بۆ مواجەی نەخۆشێک، ئەو پۆلیسە دەموچاو قەڵبانەی بەرخەستەخانە کەباسم کرد، بەوپەڕی ئیحترامەوە پێشوازیت لێ دەکەن، کەچی ئەگەر من بچم، سێ سەد جار پێم دەڵێ: بۆ کوێ کاکە بۆکوێ؟ مەمنوعە، زۆر جار بە پاڵیش دەتکاتە دەرەوە!
هەرگیز لاتوپوت و گیرفان بەتاڵ و برسییە خوێڕییەکان، ئیحترام لە لاتوپوت و گیرفان بەتاڵی وەکو خۆی ناگرن، بەڵام هەمیشە دەبنە نۆکەر و کەوشدانەر و مەسینە هەڵگری دەوڵەمەند و خواپێداوەکان! تا بۆت دەکرێ مەهێڵە هەژار بیت، هەمیشە هەوڵی پارەداری و دەوڵەمەندی بدە، مرۆڤ کە گیرفانی پڕ بوو، دەروونی ئارامە، ئەوە هەمووی گوخۆرییەکانی ناو کتێبە کە ئەڵێت شەخسییەت بە پارە و سامانەوە نیە، نەخێر بەوەوەیە، پارە و ماشێنی چاک و خەوگەی باشت هەبێ و پۆشاکی کەشخە و نیوستایڵت لەبەردا بێت، بیلاهی لەهەموو شوێنێک رێزلێ گیراو دەبیت، خۆتۆ پارە و ماشێن و پۆشاکە جوانەکەت نادەیت بەکەس، کەچی بەوانەوە رێزت زۆرترە، قەسەم بەخوا پارەت زۆر بێ و ماشێنەکەت جوان و کەشخە بێت و قاتەکەت ستایڵ و گرانبەها بێت، تۆ لە من و باوک و باپیری منیش ڕێزلێگیراوتریت. لات و پووتی قەشمەر، تەنانەت کە دەمرێت، تەعزێکەشی قەرەباڵغ نیە. سوێند بەخوا کەس ناتوانێت دەروونی لەمن ئارامتری هەبێت ئەگەر پارەم لەبەردەستدا بێت، کەس ناتوانێت لە من تەندروستتر بژی، ئەگەر پارەم هەبێت، سوێند بە باری تەعالا، دەبمە دۆستی ئاژەڵ و زەوی و ژینگەش نەک هەر مرۆڤ، گوێ لە موزێک دەگرم و بەباشترین شێوەش وەرزش دەکەم. من هەرگیز شانازی بە هەژارییەوە ناکەم، بەڵکو ڕۆژی سەد تف و نەفرەتی لێ دەکەم، تەنیا هەژاریی گەواد چاوەرێی قەدەرە! بەس لات و پووت لەچاوەڕێی هاتنەوەی عیسا و دەرکەوتنی مەهدی و ئەحکامەکانی عومەردا سەری سپی دەبێت !
مرۆڤی هەژار هیچ کات ناتوانێت بێ منەت بێت، نە لەخاوەن کار، نە لە حیزب و گروپ و ڕێکخراو، نە لە تاکە کەس. چونکە هەر بێ منەت بوونێکی زگی برسی دەکات. بەڵام دەوڵەمەند دەتوانێ بچێت بە گژ قولەی قافا، زۆریشی بۆ بهێنرێت، بەزەختی پارە دەگاتە هەرشوێنێک کە بیەوێت. ئەی تۆی قەشمەر؟ تۆی لاتووپووت؟ بێ منەتی؟ وەڵا لەپێ دەکرێی. هەرچی فەلسەفەی یۆنان و تاریخی ڕۆمان و سەمەرقەند و بوخارات لە بەر بێت، ئەگەر پارەدار نەبیت حیسابت بۆ ناکرێت. تفوووووووووووو لەم قەدەرە، بەشەرەفم تەحەددای لاتێتی نەبووایە، سەدان کەس هەیە بە نۆکەریشم وەریان ناگرم. لێرە نە سیستم ژیانت دەگۆرێت و نە هیچ عیسا و مەهدییەکیش دەستت دەگرن. لێرە لەپاڵ مەردێک، نەوەد و نۆ نامەرد هەیە!

باقی وەسەلام
بارزان حمه‌عه‌لی
_____________
سه‌رچاوه‌:
https://www.facebook.com/barzan.alihama … 6599117708

وینه‌ی بابه‌ت
http://smn21.com/up/uploads/png/f74935811c.png

ئەوە خۆشویستنی نیشتمانە وا دەکات بیاباننشینێک وابەستەی وەتەن بێت، ئەگەر نا خۆ بیابان، بە دەگمەن خێر و فەڕی بۆ دانیشتووانی هەیە، یان هەر نییەتی و ژیانیش تێیدا هەتا بڵێیت دژوارە. ئاسکیمۆ کە لە باکووری سیبریا دەژین، نیشتمانیان پارچە سەهۆڵێکی زەبەلاحە بەسەر زەریایەکی بەرینەوە، بەڵام هێندەیان خۆش دەوێت، هەر لەوێ لە دایک دەبن و دەژین و دەمرن.
https://www.instagram.com/zasabota