بابه‌ت: گۆگڵ گلۆپه‌كانی ده‌كوژێنێته‌وه
گۆگڵ گلۆپه‌كانی ده‌كوژێنێته‌وه
هێمن فاتح
له‌رۆژی 29-3 كه رۆژی كاتژمێری زه‌وی كه تێیدا هه‌موان گلۆپ و كارگه‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه وزه سه‌رف ده‌كه‌ن ده‌كوژێننه‌وه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی دانیشتوانی زه‌وی كه روو له گهرمیو گۆڕینی ژینگه ده‌كه‌ین و زۆریش به خراپ به‌سه‌ر ژیانی دانیشتوانی زه‌ویدا ده‌شكێته‌و.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سایتی به‌ناوبانگی گۆگڵ هه‌ستا به ره‌ش كردنی روكاره‌كه‌ی خۆی كه ئه‌ویش پشتگرتنێكی ئه‌و رۆژه‌یه‌و ئاگاداری خه‌ڵك بكاته‌وه ژیان له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ره‌شه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره.
رۆژی كاتژمێرێك بۆ زه‌وی كه به Earth Hour ناسراوه داوا له هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی ده‌كات له كاتژمێر هه‌شتی شه‌و بۆ نۆی شه‌و گلۆپه‌كانیان بكوژێننه‌وه تاكو هه‌موان ئاگاداری ئه‌و گۆرینه ترسناكه‌ی ژینگه‌ی سه‌ر زه‌وی بین.