بابه‌ت: چ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژیانمان ڕازی بین ؟
[size=21]چ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژیانمان ڕازی بین ؟[/size]
[size=16]پرسیارێك كه زۆربه‌ی ده‌رونناسان دایانهوێ وه‌لامه‌كه‌ی بزانن ئه‌وه‌یه،
كه چ شتێك ده‌بێته هۆی ڕازی بوونمان له‌ژیانمان .
توێژه‌ره‌وانی بواری ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و ده‌روونی به‌و مه‌به‌سته هه‌وڵی زۆریان داوه تا بگه‌نه ئامانجێك،
ئایا پاره‌و دارایی، بیركردنه‌وه، كه‌لتور، زه‌ین، ته‌ندروستی باش .. هتد چ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر ڕازیبوونمان له‌ژیان هه‌یه،
به‌گشتی هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌م چه‌ند خاڵه كۆبوونه‌ته‌وه.
* ساته‌كانی ژیان ده‌رك بكه‌ن جارجاره له‌ژیان ڕامێنن، گوڵێك بۆن بكه‌ن، سه‌یری دیمه‌نی منداڵێك بكه‌ن كه یاری ده‌كات، له‌ڕۆژدا بیر له‌ساته شاده‌كان بكه‌نه‌وه، ئه‌وانه خه‌مۆكیتان له‌بیر ده‌باته‌وه.
* ژیانی خۆت به‌راورد مه‌كه له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه خۆ به‌راورد كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه زه‌ربه‌یه‌كی گه‌وره له‌ژیانتان ده‌دا ، له‌بری ئه‌وه سه‌یری خۆت بكه، بیر له‌و ده‌ستكه‌وتانه بكه‌وه كه له‌ژیاندا به‌ده‌ستت هیناون .
* زۆر بیر له‌پاره‌و سه‌روه‌ت مه‌كه‌وه ئه‌وانه‌ی هه‌میشه بیر له‌سه‌رمایه‌و دارایی ده‌كه‌نه‌وه ، هه‌میشه توشی خه‌مۆكی هاتوون ، دڵه ڕاوكێ له‌وانه‌دا زۆره ، ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی پاره‌یه‌كی زۆر بوون به‌پێی توێژینه‌وه‌كان تههمهنیان كه‌م بووه و زۆریان توشی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوون .
* ئامانجی گرنگ له‌ژیاندا بگرنه به‌ر ...
ئه‌وانه‌ی به‌دوای مه‌به‌ستێكی به‌سودا هه‌وڵده‌ده‌ن ، زۆر له‌ژیانیاندا ڕازی ترن له‌كه‌سانی دیكه ، زانایان ده‌ڵێن به‌خته‌وه‌ری له‌ئامانجه پیرۆزهكاندایه ..
* هاوڕێی نوی بدۆزنه‌وه گرنگی به بنه‌ماڵه‌كه‌ت بده .
ئه‌وانه‌ی له‌ژیانیان ڕازین به‌زۆری بنه‌ماڵه‌كه‌یان خۆش ده‌وێت ، ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام سه‌ردانی هاوڕێ و دۆستیان ده‌كه‌ن لهژیاننیاندا ڕازی ترن .
* پێبكه‌نه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌زۆریش بێت
به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ژیان پێبكه‌نن، هه‌میش بیر له‌داهاتووی گه‌ش بكه‌نه‌وه ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌هه‌ل و مه‌رجێكی زۆر ناخۆشیشدا بن .[/size]
هیوادارم سودی هه‌بێت بۆتان
س21
gulan