1

بابه‌ت: گه‌رانه‌وه‌ بۆ دواوه‌

هه‌ندێک جار له‌به‌ر زۆر بوونی کێشه‌کانی کۆمپیوته‌ر یان ڕوودانی کێشه‌یه‌کی ده‌ستبه‌جێ، پێویست به‌وه‌ ده‌کات که‌ کۆمپیوته‌ر بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ کاتی پێش ڕوودانی ئه‌و هه‌ڵانه‌. له‌م وانه‌یه‌دا چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردنی ئه‌و کاره‌ شیده‌که‌مه‌وه‌. ( له‌ ویندۆز XP ).

کرته‌ بکه‌ سه‌ر Start>Accesseries>System Tools>Sysytem Restore



له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی که‌ کراوه‌ته‌وه‌، Restore My Computer To An Earlier Time هه‌ڵبژێره‌و پاشان NEXT کرته‌ بکه‌.



په‌نجه‌ره‌که‌ وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێدێت.



1> لێره‌دا ڕۆژژمێرێک هه‌یه‌ که‌ ده‌توانی کرته بکه‌یته‌ سه‌ر یه‌کێک له‌ ڕۆژه‌کانی و ببینی که‌ چ گۆڕانکاریه‌کت کردووه له‌ سیسته‌مدا. ( که‌ له‌ به‌شی ژماره‌ 2 دا ده‌رده‌که‌ون ).

بۆ نموونه‌: ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت له‌ 5 ی مانگی July دا دووچاری کێشه‌یه‌ک بووه‌، ده‌بێ کرته‌ بکه‌یته‌ سه‌ر ئه‌و رۆژه‌ و پاشان له‌ به‌شی ژماره 2 دا خاڵێک هه‌ڵبژێری پێش جێبه‌جێکردنی ئه‌و گۆڕانکاریه‌ی که‌ بووه‌ته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و کێشه‌یه‌.

Next کرته‌ بکه‌ بۆ به‌رده‌وامبوون.



له‌ په‌نجه‌ره‌ی سه‌ره‌وه‌دا پێت ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ ئه‌و کات و ڕۆژه‌ی که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ به‌ ڕه‌نگی سوور نووسراوه‌.

Next کرته بکه‌، کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ده‌کوژێته‌وه‌ و جارێکی دیکه‌ خۆی هه‌ڵئه‌بێته‌وه‌. پاش هه‌ڵبوونه‌وه‌ ده‌بینی که‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و کاته‌ی که‌خۆت هه‌ڵتبژارد.

کۆتایی



http://www.kurdprogram.com سه‌رجاوه‌/

2

وه‌ڵام: گه‌رانه‌وه‌ بۆ دواوه‌

ده‌ست خۆش
زۆر به‌سوده‌

[center][size=19]ئەگەر بەدەستی من دەبوو
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..


YASSIN OMER
[/size][/center]

3

وه‌ڵام: گه‌رانه‌وه‌ بۆ دواوه‌

سلاو
ده‌تواني به‌ وينه‌ بۆماني رون بکيته‌وه‌
ده‌ستاکانت خۆش بيت

4

وه‌ڵام: گه‌رانه‌وه‌ بۆ دواوه‌

زۆر سوپاس کاک رۆمان و کاک سه‌حد

5

وه‌ڵام: گه‌رانه‌وه‌ بۆ دواوه‌

ده‌ستت خۆش زۆر  زۆر  به‌سوده‌  سه‌ركه‌وتووبیت

6

وه‌ڵام: گه‌رانه‌وه‌ بۆ دواوه‌

سوپاس کاک ئاسۆ

7

وه‌ڵام: گه‌رانه‌وه‌ بۆ دواوه‌

ڕوون کرده‌نه‌وه‌ی به‌سووده‌
ده‌ست خۆش بێت

8

وه‌ڵام: گه‌رانه‌وه‌ بۆ دواوه‌

ده ست خوش به سوده

9

وه‌ڵام: گه‌رانه‌وه‌ بۆ دواوه‌

سوپاس کاک ئه‌حمه‌د کاک ره‌وشت