1

بابه‌ت: غه‌زه‌لنوس بناسه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕیته‌وه‌ یانه‌ !

سڵاو هاوڕێیان ،
ده‌مه‌وێت ئه‌ندامێكی ئه‌م یانه‌یه‌تان پێ بناسێنم كه‌ بڕیاره‌ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ یانه‌كه‌مان .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ (غه‌زه‌لنوس)ــه كه‌ له‌به‌رواری 5\11\2008 بووه‌ ئه‌ندامی یانه‌ ، ئه‌و یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سه‌ به‌هره‌دارانه‌ی
كه‌ له‌بواری نوسیندا كارده‌كه‌ن . ده‌توانم بڵێم ئه‌و كه‌سێكی جیاوازه‌ به‌هۆی نوسینه‌كانیه‌وه‌ .
‌شایه‌نی باسه‌ غه‌زه‌لنوس ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ هۆی كێشه‌یه‌ك له‌یانه‌ دابڕا ، كه‌ به‌بڕوای زۆربه‌مان
هۆی دروست بوونی كێشه‌كه‌ ته‌نها له‌یه‌ك نه‌گه‌یشتن دروستی كرد.
ئینشاءالله‌ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ دێته‌وه‌ یانه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و ئێوه‌ش ئه‌وسا باشتر ده‌یناسن‌ .

ئەوە خۆشویستنی نیشتمانە وا دەکات بیاباننشینێک وابەستەی وەتەن بێت، ئەگەر نا خۆ بیابان، بە دەگمەن خێر و فەڕی بۆ دانیشتووانی هەیە، یان هەر نییەتی و ژیانیش تێیدا هەتا بڵێیت دژوارە. ئاسکیمۆ کە لە باکووری سیبریا دەژین، نیشتمانیان پارچە سەهۆڵێکی زەبەلاحە بەسەر زەریایەکی بەرینەوە، بەڵام هێندەیان خۆش دەوێت، هەر لەوێ لە دایک دەبن و دەژین و دەمرن.
https://www.instagram.com/zasabota

2

وه‌ڵام: غه‌زه‌لنوس بناسه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕیته‌وه‌ یانه‌ !

به‌خێر بێته‌وه‌ سه‌رچاومان خودا سه‌ر که‌وتووی بکات له‌ناخؤشیه‌کانی

3

وه‌ڵام: غه‌زه‌لنوس بناسه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕیته‌وه‌ یانه‌ !

[size=16]به‌خێرهاتنه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌رمی ئه‌ندام و خۆشه‌ویستی یانه‌كه‌مان به‌ڕێز ( غه‌زه‌لنوس ) ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆیانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین ، هیوادارم له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام ببیته‌وه‌ به‌بابه‌ت و په‌یامه‌ خنجیلانه‌كانی و هه‌موو ئه‌م كێشانه‌ش بخاته‌ ژێر گڵ ئه‌وه‌ی له‌ كاته‌كانی خۆیدا ڕویدا .

دووباره‌ وده‌باره‌ زۆر به‌خێربێیته‌وه‌ سه‌رچاومان

ئاسۆ هه‌ولێری
2009/7/2
پێنج شه‌ممه‌[/size]

4

وه‌ڵام: غه‌زه‌لنوس بناسه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕیته‌وه‌ یانه‌ !

[center][size=16]به‌راستی خۆشحاڵبووم به‌ گه‌رانه‌وه‌ی کاک غه‌زه‌لنوس
به‌هیوای ئه‌وه‌ی جارێکی تر سوود له‌ بابه‌ته‌کانت ببینین و دواین دابرانیشت بێت
[/size][/center]

[center][size=19]ئەگەر بەدەستی من دەبوو
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..


YASSIN OMER
[/size][/center]

5

وه‌ڵام: غه‌زه‌لنوس بناسه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕیته‌وه‌ یانه‌ !

زۆر به‌خێربێته‌وه‌ سه‌رچاومان سه‌ركه‌وتوو بێت بۆ زیاتر پێشخستنی یانه‌ی
سه‌رهه‌نگ موحسین .

6

وه‌ڵام: غه‌زه‌لنوس بناسه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕیته‌وه‌ یانه‌ !

سڵاو

ئێمه‌ زۆر خۆش حاڵين که‌سێکی وه‌ك تۆی به‌رێز دووباره‌ گه‌ڕايه‌وه‌ يانه‌که‌مان

هيوادارين به‌توانيت له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وامبيت

کاتێکی خۆش بۆ تۆی به‌رێزم

دووباره‌ به‌خێربێته‌وه‌.

7 (دەستکاری کراوە: غه‌زه‌لنوس 2009-07-02 09:16:24)

وه‌ڵام: غه‌زه‌لنوس بناسه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕیته‌وه‌ یانه‌ !

[size=16]سڵاوتان لێبيت هاوڕيیان

ليرەوە دەمەوی سوپاستان بکەم بۆ ڕێزی بيپایانتان
دیارە لەیەک نەگەیشتن وایکرد کە هەندێ بوغز و کینە لەلای هەندێ لە هاوڕێیانی یانەی سەرهەنگ دروست ببێت سەبارەت بە من و بەرامبەر من
ئەمەش وایکرد کە ڕووبەڕووی ئەو بڕیارە ببمەوە کە یانەی سەرهەنگ جيبهێڵم
بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا هەمیشە کەسایەتی سەرهەنگ بە چاوێکی جوان و بە نیگایەکی دڵسۆزانەوە روانیویەتیە من وە هەر سەرهەنگ خۆی داوای لە من کرد کە دووبارە بگەرێمەوە یانەکەتان ڕێزی رابوردووی سەرهەنگیش وایکرد کە بۆ داهاتوو لەگەڵتان بەردەوام بم
ڕێزم هەیە بۆ بەڕێز ئێڤری ثینگ بپ  پەیڤە جوانەکانی وە بۆ هاوڕێ خاڤی کاکە ڕۆمان و کاکە ئاسۆ و کاکە هەڤاڵ و کاکە رەوشت
زۆر ڕێزدارن هیوادارم دەنگی نارەزایی کۆتایی بێت و بە هەمووشتان ڕادەگەیەنم کە دڵسۆزی منتان دەویت دەبیت هاوکێشەی قورسی من وەرگرن بۆ ئەوەی بتوانن لە بنەما قوڵەکانی ژیان و بون و مانەوە و راستی و حەقیقەت و واقع تێبگەن

سوپاس بۆ بانگەشەکەی سەرهەنگ دووبارە و سوپاسیش بۆ بەرێزتان و بۆ هەموو هاوڕێیانی یانە


براتان   غەزەلنوس[/size]

کۆتایی هه‌ر شتێک ... سه‌ره‌تای شتێکی تره‌ ..

8

وه‌ڵام: غه‌زه‌لنوس بناسه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕیته‌وه‌ یانه‌ !

منيش بةخيرهاتنةوةى ئةكةم

هيوادارم جاريكى تر دانةبرئ

9

وه‌ڵام: غه‌زه‌لنوس بناسه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕیته‌وه‌ یانه‌ !

منش ده‌لێم به‌خێربێيته‌وه‌

10

وه‌ڵام: غه‌زه‌لنوس بناسه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕیته‌وه‌ یانه‌ !

A5 نووسی:

منيش بةخيرهاتنةوةى ئةكةم

هيوادارم جاريكى تر دانةبرئ

]

11

وه‌ڵام: غه‌زه‌لنوس بناسه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕیته‌وه‌ یانه‌ !

[size=16]به‌ڕاستی دڵگران بووم به‌ ڕۆیشتنی غه‌زه‌لنوس
ئه‌م ئێستا زۆر خۆشحاڵم به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌که‌مان
هیوام وایه‌ جارێکی تر لێک تێنه‌گه‌یشتن ئه‌گه‌ر ڕوویدا به‌ شێوه‌ی هێمنانه‌ و برایانه‌ چاره‌ بکرێت
من هیچ کاتێک بڕوام نه‌کردووه‌ که‌ غه‌زه‌لنوس سه‌ری مار بێت و سه‌رچاوه‌ی کێشه‌ بێت به‌ڵام توانای ئه‌وه‌شم نه‌بوو بیسه‌لمێنم.
ئێستا که‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ڕاده‌ی ده‌رکه‌وتووه‌ بۆ گشت ئه‌ندامان که‌ غه‌زه‌لنوس که‌سایه‌تیه‌کی زۆر به‌رز و ئه‌کتیڤه‌ زۆر خۆشحاڵم.
هیوادارم به‌ گڕ و تینی جاران بگه‌ڕێته‌وه‌ ناومان .
[/size]

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم