[size=16]سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ى هیچ بنوسم ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه ئه‌وانه‌ى ده‌ینوسم له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌ته ته‌نها بیر‌و رِاى خۆمن , بۆیه رِه‌نگه هه‌ڵه‌بم له‌زۆر شت .
ده‌سته‌كانت خۆش بێت رِونیا خان .. به‌رِاى من ترس ده‌ورى سه‌ره‌كى ده‌بینێت له‌هه‌ڵاتن و نزیك نه‌بوونه‌وه له‌به‌هاوسه‌رى بوون
ترسه‌كانیش جۆراو جۆرن , له‌وانه
ترسى ماددى : كه ئه‌و شتانه ده‌گرێته‌وه بۆ نمونه( زێر , خانوو , ماڵ ) كه ئه‌مانه‌ش گرنگیه‌كى زۆرى پێده‌درێت له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه به‌تایبه‌تى له‌لایه‌ن رِه‌گه‌زى مێ
ترسى رِابردوو : ئه‌مه‌شیان ئه‌و ترسه‌یه كه كورِ پێش ژن هێنانى , له‌رِابردووى ئه‌و كچه ده‌كۆڵێته‌وه , هه‌رچه‌نده كچانیش ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن له‌كورِان ده‌كۆڵنه‌وه به‌ڵام وه‌كو كورِان نین , چونكه كچه‌كان به‌زۆرى له‌هه‌ڵبژاردنى كورِێك یاخود بڵێین به‌رِازى بوونیان به‌كورِێك سه‌ره‌تا بیر له داهاتووى كورِه‌كه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر نیه . به‌ڵام كورِه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى كچه‌كان بیر له‌رِابردووى كچ ده‌كه‌نه‌وه , خوا نه‌خواسته له‌وكاته‌دا بچوكترین هه‌ڵه‌ى كچه له‌رِابردوودا ده‌بێته دیوارێكى بپه‌و له‌به‌ر ده‌م وه‌ستان و جامدبوونى كورِ له‌نه‌چوونه پێش و نه‌خواستنى , بۆ ئه‌مه‌شیان من نمونه‌ى زیندووم لایه .
ترسى نه‌گونجان : كچان و كورِان ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه كه نه‌توانن بگونجێن پاش به‌یه‌كگه‌یشتنیان . بۆیه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه كچان و كورِان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر په‌یوه‌ندییه‌كى دوور و درێژ پێش بیركردنه‌وه له‌به‌هاوسه‌رى بوون چونكه بروِایان وایه له‌م ماوه‌یه له‌یه‌كترى حاڵى ده‌بن و بیرى یه‌كترى ده‌خوێننه‌وه . به‌ڵام ئه‌وه‌یان به بۆچوونى من ده‌رده‌سه‌رى و خه‌مى زۆرتره چونكه له‌م ماوه‌یه‌دا كچ به‌بیرى ته‌سكى خۆى وا ئه‌زانێ هه‌ر شتێكى كه بۆ كورِه‌ى ده‌كات ئه‌وپه‌رِى خۆشه‌ویستى نواندنه و به شێوه‌یه‌ش له‌ده‌رچوونى بۆ ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ كورِ و دانى سه‌ڵاحیه‌تێكى ته‌واو بۆ كورِه به‌هیواى ئه‌وه‌ى به‌یه‌ك بگه‌ن گرفتى گه‌وره‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه له‌وانه ( سوك بوون , متمانه نه‌كردن , په‌ستى , خۆدانه به‌ر هه‌واى نه‌فس و ده‌یان شتى تر كه ئێستا بیرم نیه ... وابزانم له‌مه‌یان لێم حاڵى ده‌بن
ببورن مێوانمان هات با بۆ دوایى بێت ئه‌گه‌ر قسه‌ى زیاترم هه‌بێت ... سه‌رهه‌نگ موحسین[/size]