بابهت: سةفةرى لة ناكاو,,,,,
[size=16]سەفەری لە ناكاو
كەی بڕیاری بوو تۆ سەفەربكەی بڵێی جێت دێڵم و ئەڕۆم
بڵێی من فێرنەبووم وەك تۆ...بگریم و وەك تۆ خەم بخۆم
بەجێت هێشتم زۆر لە مێژە هەرچاوەڕێی هەواڵی تۆم
لەو ساتەوەی دەستەو ئەژنۆ بەشی تۆیش خەم بۆخۆم ئەخۆم
شەوگاریشم بە بێ باڵات زۆر درێژە و بێ كۆتایە
بەڕۆژگاریش دڵم تاشەو لە باوەشی ئازارایە
لێم ببورە من ناتوانم وەك بێ وەفا ناوت بێنم
من مانای عەشق ئەزانم هەتاكوهەم نایدۆڕێنم
بەڵام هەر ئەوەندە ئەڵێم ژیانت پڕ لە ئازار بێ
هەموو هیوا و خۆزگەكانت لە دەریای بێ كەنارابێ
سامان سهنگاوی [/size]