بابه‌ت: ئهمرِۆ...بهڵىَ ئهمرِۆ
[size=16]ئهمرِۆ...بهڵىَ ئهمرِۆ
قوناغى خه‌باتى شاره
كارى دوژمن نهێنیه و به فشاره
له پشته‌وه‌ى زمانى لووس، قسه‌ى نه‌سته‌ق
عه‌مبارى چه‌ك دهئاخنرىَ
نه‌خشه‌ى رێك و پلانى شهرِ دادهرِێژىَ
ده‌بێ ژیر‌و چاو كراوه به ئاگابین
هه‌ر ده‌رفه‌تێ، هه‌ر لێدوان و خافلاَندنێ
له ده‌ست بده‌ین
نایه‌ته‌وه و بێ هوده‌یه بڵێن رۆیى به‌داخه‌وه
ئه‌وه‌ى به‌ده‌م خۆى ده‌كرده دۆستى بێگه‌رد
ده‌رى دێنێ، ئه‌وه‌ى پێى بوو له ناخه‌وه
بهڵىَ ئه‌مرۆ.....
هه‌ر هه‌نگاوێ به‌رژه‌وه‌ندى له پاڵ نه‌بێ نایهاوێژن
به ناوى دۆست، تا باوهرِمان بێ هێز بكه‌ن
ئاماده‌ن خوێنیش برِێژن...
كورد وه‌ك خشۆكه رووه‌و دیوارى ته‌بایى خۆى ده‌خزێنێ
هه‌تا رۆژىَ خوا نه‌خواسته چه‌ند بلۆكێ له بار ببا‌و له یه‌كتریان بترازێنىَ
بۆیه، ئه‌ركه له‌سه‌ر شانمان ، چه‌كى به‌هێزى ته‌بایى به‌هێزتركه‌ین
تا پلان پووچه‌ڵ ببێ و رێگا نه‌ده‌ین
به‌هیچ كه‌سێك ، ئه‌م سنووره ببه‌زێنێ.
.........................................
ئه‌و پارچه هۆنراوه‌یه ره‌نگه زۆر به زه‌حمه‌ت له شێوه‌ى نووسینى تێبگه‌ن
چونكه ئه‌و هۆنراوه‌یه سیاسیه و ده‌رباره‌ى ته‌بایى له نێو كوردستان و دوژمنانى گه‌له‌كه‌مانه.
هیوادارم به دڵتان بێت...
......................................
[/size]