بابه‌ت: پزیشكانى جاكسۆن : مایكل به‌هۆى لێدانێكى بههێزهوهمردووه
پزیشكانى جاكسۆن : مایكل به‌هۆى لێدانێكى بههێزهوهمردووه
له‌دواى تێپهرِبوونى دوو مانگ به‌سه‌ر مردنى، پزیشكى دادوه‌رى له‌شارى لۆس ئه‌نجیلۆس لهوویلایهتهیهكگرتووهكانى ئه‌مریكا رِایگهیاندووه، كهمردنى گۆرانى بێژ مایكل جاكسۆن له‌ئه‌نجامى لێدانێكى به‌هێز بووه.
(مایكل جاكسۆن) گۆرانى بێژى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى له‌دواى ئه‌وه‌ى دوو مانگ بهرلهئێستاو له‌به‌روارى (25/6) بڵاوكرایهوهكهگۆرانیبێژى ناوبراو به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كى كت و پرِهوهمردووه، ئهمرِۆ پزیشكانى دادى لهوویلایهتى لۆس ئه‌نجیلۆس ئه‌وه‌یان دهرخستووهكهجاسۆن به‌هۆى به‌ركه‌وتنى بهلێدانێكى بههێزهوهمردووه.
ئه‌مه‌و ئاشكرا كردنى ئه‌و ههواڵهپشت رِاستكرنهوهى هه‌واڵێكى خێزانه‌كه‌یه‌تى كه‌له‌دواى مردنى بڵاوكرایه‌وه، كهمایكل جاكسۆن به‌هۆى لێدانێكهوهگیانى له‌ده‌ستداوه‌و مردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه(كین سانشاین) ووته‌بێژى (مایكل جاكسۆن) باسى لهوهكردووهكهناوبراو له‌به‌روارى (3/10) لهگۆرِستانى (فۆریست لۆن میمۆریال باراك) له‌شارى (گلیندال) ى وویلایه‌تى كالیفۆرنیا به‌خاك ده‌سپێرن.
شایه‌نى باسه پزیشكه تایبهنتهكهى مایكل رایگهیاندووهى كه له ژیر چاودیرى ئه‌ودا و بۆ جاره‌سه‌رى كه‌م خهویهكهى ناوبراو مایكل ده‌رمانى خه‌وى له جۆرى پرو پوڤل بهكارهیناوه و ئه‌و رۆژه ریژه‌ى ئه‌و ده‌رمانه‌ى كه به‌كارى هیناوه زۆر زیاتر له پیویست بووه و ئه‌مه‌ش هۆكارى سه‌ر هكى مردنى مایكل جاكسۆن بوه
www.kurdiu.org