بابهت: نـــــــــــامـــــــــەیـــــــــــەک بــۆ خـــۆم..
نـــــــــــامـــــــــەیـــــــــــەک بــۆ خـــۆم..
لەوەتەى خۆم ئەناسم کەسێکى خاوەن هەسیتێکى ناسک و مەحرومم لە زۆرترین ووشەکانى ژیان، تاڵاوى ژیان بۆتە پیشەى رۆژانەم، لەوەتەى هەم نەمزانیوە سۆز و خۆشەویستى لەلایەن کەسانى نزیک لە خۆمەوە، کات و ساتى ژیانم تەنها بە دوو دێر نووسین کۆتایى پێدێت، کە ئەویش دێڕێکە لە کۆتایى هاتنى ژیانى کوڕە لاوێک کە ئەویش خۆمم، بیرمە ئەو ساتە تاڵانەى کە کاسانى دەوروبەرم بە قسەى زل و ووشەى تەڕ لە خشتەیان دەبردم، بەڵام لە چاوەڕوانییەکى زۆر نەگەیشتمە ئامانجێک بە ناچارى دەستبەردارى خەونەکانم بووم، بێ ئومێدى لە ژیان، لە هزرى مندا مردنى رۆژانە وەک ئەوەى کە دەڵێن: (مرۆڤ جارێک دەمرێت) بەڵام لە هزرى مندا هەموو رۆژێک دەمرێت.
لە گەیشتنى پەیامى 1986 م فرمێسکێک بەگوڕ دەڕێژم، چونکە لەوەتەى کە لە ژیانم بەختەوەرى خۆمم تیادا نەبینیوە، تەنها ئەو کاتانە نەبێت کە لە یانەکەمدا دێرێک بۆ ئەو لاوە چاو گەشانە دەنووسم و کە تیادا چەندین کچى چاوگەش و شۆخ بە وەڵامە جوانەکانیان دڵنەوایم دەکەن، زۆبەى کات و ساتى من مەرگە، بە ئاواتە خوازیشم لە رۆژى لە دایکبوونم دووبارە دڵە بێنازەکەم مرد، چونکە تەنها کەسێکیش نەبوو رۆژى لە دایکبوونم پیرۆز بکات، ژیان لەمەینەتى بوون و نەبوونى وەک یەکە، راستگۆیى لە ژیان تاڵە ووشەى حەق رەزاى قورسە، ئەوانەى من گوتم: سیفەتەکانى خۆمن کە لەلاى کەسانى چڵکن با هەند وەرناگیرێت.
خۆزگەم لە ژیان بوونى پوڵ نیە ، خۆزگەکانم بوونى ئاسوودەییە، ئەگەرچى لاى کەسانێک پوڵ بۆتە خوێنى لەشیان خواى مەزن پێیان نە بەخشێت،
لە تاڵاوى ژیان پەنا بۆ کێى ببەم کە لە ووشەیەک نەگات کە ماناى خۆشەویستیە.
بەپێنووسى : شیڤان نانەکەلى