بابه‌ت: ئافێرای دایك...........
[size=24]ئافێرای دایك
بۆنی ئاه و هه‌ناسه و خه‌می تۆ ده‌كه‌م له بناری بوركانی سه‌هۆڵدا
هۆ دایه گیان
بۆنی سینه‌ی هه‌ڵقرچاو و دڵۆپی فرمێسكی سه‌ر ڕوومه‌ت و سه‌مفۆنیای
ئاه و حه‌سره‌تت ده‌كه‌م
بۆنی نه‌سیمی نزای شه‌وانت وه‌ك شه‌ماڵی شنه‌ی كوێستان سه‌حرای
ڕۆح و دڵم فێنك ده‌كات هۆ دایه گیان
بۆنی سۆزی خوشه‌ویستی وه‌ك شه‌لال و شه‌پۆلی ده‌ریای هه‌ستت
كه ئاوپرژێنی جه‌سته‌م ده‌كات هۆدایه گیان
مه‌گه‌ر ئافێرای زه‌رده‌شت له ئا‌ڤێستا تۆی تیا به‌دی بکرێت
نه گوڵ , نه بۆن , نه‌كانی به‌ڵكو تریفه‌ی مانگه شه‌ویش .......
مه‌گه‌ر ته‌نها مه‌ریه‌می دایكی عیسی
بۆ ناسكی ته‌نها ووشه‌ی تۆ ڕازا بێته‌وه هۆ دایه گیان
یا خود له زنجیره‌ی عیرفاناندا بۆ (( رابعه )) له گریانی سۆفیه‌کاندا
فرمێسكی دره‌و شاوه‌ی نوری ئه‌وان تۆی تیا به دی بكرێت
له كۆتایی خه‌می من و تۆ دا مه‌گه‌ر (( ئیقباڵ )) به‌گه‌ردنی كشمیردا
بتڕازێنێته‌وه تا جوانی ڕووخسارت ده‌ربكه‌وێت.
ماکوان[/size]