بابه‌ت: بۆ گه‌وره‌ترین سه‌ركرده..........
[size=24]بۆ گه‌وره‌ترین سه‌ركرده
كه‌یله دڵه , ماته دڵم
خه‌مه وه‌ك مۆته‌كه خۆی كێشاوه به‌سه‌ر ڕۆحم
وا وهیلامه بۆ بۆچونێك هه‌ڵده‌له‌رزم
هه‌ر له‌به‌ری پێم حه‌سره‌ت و شه‌رم ده‌بارێ تا ته‌وقی سه‌رم
چی بڕازێنمه‌وه بۆ ناوی تۆ ئه‌ی سه‌روه‌رم
تریفه‌ی مانگ ناگات به تۆ
شه‌مع و خۆریش پرشنگ داربێت ناگا به نوری جوانی تۆ
دارستانی چڕ و پڕ و سنه‌وبه‌ری تێك ئالاَو سه‌وزو به‌رز...
یان جریوه‌ی به‌یانی كازێوه‌ی چۆله‌كه و چه‌هچه‌هه‌ی بولبول...
ناگاته هه‌ناسه‌ی بۆنی خۆش و ڕیشی موباره‌كی تۆ
ئه‌ی سه‌ركرده‌م ڕابه‌ره‌كه‌م دروود بۆ تۆ
چۆن وه‌سفت كه‌م خامه‌م ده‌گری و شه‌رم ده‌كات
خۆی بۆ سینه‌م ڕادهكێشاێ و له‌سه‌ر په‌ڕاوم ڕاده‌كات
پهڕاویشم تنۆك تنۆك
ئاره‌قی شه‌رم ده‌ڕێژێ و خۆی لول ده‌كات
سه‌روه‌ره‌كه‌م , ڕابه‌ره‌كه‌م , پێشه‌نگه‌كه‌م
نێراوهكهی خودای پاك و بێ گهردهكهم
هه‌رگیز نهم توانی به‌گه‌ردنی شعرێكم دا ته‌نها ناوت بڕازێنمه‌وه
تا ئیقباڵی ڕۆح و شه‌رمه‌نده‌یم له ئاستی تۆ دا بلاوێنمه‌وه
دڵم كه‌یله مات و مه‌لول
بهكشمیر دا بتهێنمه خوار ناگا به تۆ
به به‌فری سپی سه‌هۆڵ به‌ندان پێوه‌رت كه‌م له كهداره له ئاستی تۆ
سه‌روه‌ره‌كه‌م , پێشه‌نگه‌كه‌م , پێغه‌مبه‌رم دیسانه‌وه دروود بۆ تۆ
هه‌زار دروودو سلاَو بێت بۆ گیانی تۆ
كه ناوی تۆ محمد و ئه‌حمه‌د و مه‌حمود بێت سوپاسكراوی له دنیا‌و له قیامه‌ت
شه‌رمه بۆ من وه‌سفی بكه‌م به خامه‌ی هه‌ڵدێراو ڕوو زه‌ردی من
له ئاستی تۆ باووشهم ئاورنگ دراو نه‌شمیل و سازگار و
ئاوریشم بێت ناگات به‌نوری ته‌نها ووشه‌ی ناوی تۆ
ئه‌ی سه‌روه‌رم , پێشه‌نگه‌كه‌م , ڕابه‌ره‌كه‌م (( موحهمهدهم ))
دروودو ستایش بۆ تۆ سلاَو بێ له دیاری تۆ پێغه‌مبه‌رم
دڵم كه‌یله مات و مه‌لول
ناتوانم بنوسم بۆ جوانی تۆ بۆن خۆشتكهم له شعرێكمدا
بهلاَم تۆ شعری منت بۆن خۆش كرد سه‌روه‌ره‌كه‌م
پێغه‌مبه‌رم ڕابه‌ره‌كه‌م خۆشه‌ویست تر له هه‌موو كه‌س و كاره‌كه‌م
خۆشه‌ویست تر له گیانی خۆم
نا له‌وه زیاتر
خۆشه‌ویست تر له نیشتمان و خاك و خۆڵه‌كه‌م
سه‌روه‌ره‌كه‌م , ڕابه‌ره‌كه‌م , پێغه‌مبه‌رم
دروود و سلاَو شایسته‌یه ته‌نها بۆ تۆ
ماکوان[/size]