بابه‌ت: ئای پی ئه‌درێس
[size=24]ئای پی ئه‌درێس
2 / 9 / 2009
ستانده‌ر:
له كوردستان سێ كۆمپانیای مۆبایل هه‌یه هه‌رسێكیشیان چه‌ندان به‌شداربویان هه‌یه‌وه ژماره‌ی هیچ كامیشیان به‌وه‌ی تریان ناچێت وه هه‌موو شیان به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ یه‌كتر تێكه‌ڵ بن وه سیسته‌می كاركردنیشیان وه‌ك یه‌كه. كه‌چی تێكه‌ڵ بوون و نه‌ناسینه‌وه قه‌ت رونادات كه‌واتا بۆ چی رونادات چۆن هه‌ركه‌سه‌و ژماره‌یه‌كی هه‌یه ، به‌دڵنیایه‌وه هه‌موتان ده‌ڵین هه‌ركه‌سه‌و ژماره‌یه‌كی هه‌یه به كۆدێكی جیاواز ئه‌ی ئه‌م كۆده چیه. ئه‌م كۆده‌ش بریتی ده‌بێت له پرۆتۆكۆڵ یان رێككه‌وتن .
ئه‌م پێشه‌كیه بۆ ناساندنی سه‌رتایه‌كه بۆ ناسینی ئای پی ، خوێنه‌رانی به‌رێز ئای پی ئه‌درێس به‌هه‌مان شێوه پرۆتۆكۆڵیكی نێوده‌وڵه‌تیه وه هه‌موو جیهان له بواری دیجیتاڵیدا له‌سه‌ری رێك كه‌وتون كه به‌م شێوه‌یه دابرێژرێت بۆ گه‌یشتنی خزمه‌تگوزاری ئه‌نته‌رنێت به هه‌موو جیهان به هه‌مان شێوه‌ش هه‌موو كه‌سێك واتا هه‌موو ئامێرێكی كۆمپیوته‌ر خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی و له هه‌موو جیهان دوباره نابێته‌وه ئه‌م ئای پیه كه كورت كراوه (Internet Protocol) ه له چوار به‌شی سه‌ره‌كی پێك هاتوه‌و هه‌ر به‌شێك له سێ ژماره پێك هاتوه كه له 255 زیاتر نیه وه‌ك(123.456.789.255) وه شێوازی ئه‌م سێ ژماره‌یه تۆره‌كان دیاری ده‌كات . له ژماره‌كانی داهاتوو زیار له‌سه‌ری ده‌دوێن. چونكه ئه‌م بابه‌ته بۆ هه‌مان بابه‌ته‌كانی سكویریتی سودیان لێوه‌ر ده‌گرین .[/size]