بابهت: خۆشه ویستی فرۆشرا
له و زه مه نه ی که چاوی درۆ سه ری هه لدا
دله کان وه فایان جێهێشت له خۆ بای بوون
ئه وینیان خنکاند خۆشه ویستیش فرۆشرا
هه موو ویژدانه کان به م تاوانه قایل بون
خوای عه شق تۆرا له دلداران زویر بوو
ئێوه خۆشه ویستیتان به کێ فرۆشت
ئه وینتان له کام ده ریای فریو دان خنکاندبوو
دله پر له وه فاکانتان له کام خاکی ولات ناشت
عاشقێک هاته وه لام به ره نگه زه رده که ی
ده فته رێکی پراو پر له یادگاری پێ بوو
فریو درا بوو فرۆشرابوو خۆشه ویسته که ی
بۆ خوای عه شق دواو داستانێک گله ی پێ بوو
ئه ی خوای عه شق من عاشقێکی دل پاک بووم
کێژێکی دل تازه له دایک بوم خۆش ئه ویست
هه ر له و کێژه وه فێری گریان و ئازاره کانی دابران بوم
له پاش سالانێکی پر یادگاری منی نه ویست
لێم پرسی بۆ خۆ هه ر ئه و که سه ی جارانم
دل گۆرینت مه رگمه هێشتا ته مه ن ماوه بژیم
تۆ بۆ گۆرم بۆ هه ل ده که نی به مردن ناکامه رانم
مه م نێژه ئازیزه که م جارێ مرۆڤێکی زیندوم
ئه فسوس کێژی له خۆ بای پێ وتم برۆ بنوو
خۆشه ویستی تۆ باوی نه ما له ناخمدا
سالانێکه دلداری تۆم زۆره ئیتر ئاره زوم لێت چوو
عه شقێکی تر له ناخمدا دروست بوو
هۆنراوه ی
په یوه ند خیام