بابه‌ت: وه‌ره تاوێک
وه‌ره تاوێک له‌نێو دڵی به‌سۆزت دا ئۆقره بگرم له‌وێنه یان
له‌سه‌ر سینه‌ت به‌لای لایه بم خه‌وێنه ئه‌شقی شه‌یدات
ئه‌شقی شه‌یدای بهههناسهته بۆ منی سوتاو بنێره
دڵه‌ی تامه‌زرۆم شه‌یدای ئه‌و دڵه‌ی تۆیه
وه‌ره له ناو چاوانم ووشه به‌ووشه‌ی بخوێنه‌وه و سه‌یری
بکه بزانه چه‌نده تامه‌زرۆته
چه‌نده وێڵه به‌دوای ئه‌شقی تۆدا
وه‌ره بیبینه و سه‌یری روخسارم بکه چه‌نده ماڵی دڵم وێرانه
چه‌نده بۆ ووشه‌ی خۆشه‌ویستی تۆ چاوه به‌گریانه
وه‌ره بمگره ئامێژزت با له له‌سه‌ر سینه‌ت ئۆقره بگرم
وه‌ره ته‌نها تۆیت ئه‌توانی ده‌رگا داخراوه‌کانی دڵم بکیته‌وه
خۆشترین رۆژ به‌یه‌ک گیشتنی ئه‌و ئهشقانهن
له ژوانێکه به‌یه‌ک ده‌گه‌ن
ده‌وه‌ره تۆش وهکووههموو ئاشقانی جیهان له ژوانێکه
تێر یه‌کتر له ئامێز بگرین
به‌ڵام زۆر ئه‌ترسم چاره نوسمان وڵاتیکی بێ ئاڵا بێت
یان ده‌ریایه‌کی بێ که‌نار بێت
یان به‌هارێکی بی گوڵ و گه‌ڵا رێزان بێت
ته‌مه‌نا ده‌که‌م له خودا ئه‌گه‌ر خهیهڵه یان خه‌ونه ئه‌م ئه‌شقه
له‌گه‌ڵ به ئاگا بوونم روحم ده‌ربکه‌یت تهنهژیم له دوریت
ڕوگه‌ش هیوادارم به‌دڵتان بێت