بابه‌ت: چاوه‌روانی
چاوه‌روانی
[size=16]وا مه‌غريب هات هــه‌تا ئێستا چــاوهرِوانــى زه‌نگێكى تۆم
که‌چى هێشتا تۆ نــازانــى كـه چــه‌نده تؤ پێويستــى بۆم
ئاهــى دڵــم چـه‌نده گه‌رمه هـه‌ر ته‌نها خه‌م له‌تـۆ ده‌خۆم
تـه‌مــه‌نــى گةنجيم وا فه‌وتا لــه بۆ تۆ ده‌سوتێ وه‌ك مۆم
بــه‌ڵام هێشتا من نــازانـــم گـونــاهــى مــن چییـه گيانه
بۆ هـــه‌ر ده‌بێ به‌هۆى تۆوه فرمێسكــى بێ ئــه‌و چاوانه
دلــم وه‌ك ئاسمانــى زستان پڕ لــه هــه‌وره‌و خه‌م بارانه
هه‌رچى هه‌ستى خۆشى هه‌يــه لـه دڵم بــه‌ره‌و نه‌مانه
هه‌تاكو كه‌ى رِهحمێ ناكه‌ى كۆتى بێ ده‌نگى ناشكێنى
هه‌موو شه‌وێ ئــه‌و دڵه‌ى من وه‌فادارى خــۆى ده‌نوێنى
بـهلاَم چى لـه‌دلــى تۆ كه‌م تۆوى بێ هه‌ستى ده‌چێنى
هه‌ستـى جــوانـى خۆشه‌ويستى له دڵى من ده‌مرێنى[/size]
DANA