بابه‌ت: له ووته‌كانی ئيمامی عه‌لی خوا لێي ڕازی بێ
[size=16]** زانا عه‌قڵ پێشڕهويهتی ، نهزانيش زمان ٠
** بهڕێزترين ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌و كه‌سه‌يه كه منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكيدا نه‌كات ٠
** هه‌ر كه‌سێك په‌له بكات له‌ناو خه‌ڵكی به كردنی ئه‌و شتانه‌ی پێيان ناخۆشه ، شتی وا ده‌رباره‌ی
ده‌ڵێن كه له‌و كه‌سه‌دا نين ٠
** خراپه‌يه‌ك كه عه‌يب دار‌ت بكات له‌لای خوا باشتره له چاكه‌يه‌ك كه خۆپهرستيت بۆ دروست بكات ٠
** چاكترينی خه‌ڵك ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له كاتی ده‌سه‌ڵاتدا لێ بوردنيان هه‌بێ ٠
** سه‌ردانی نه‌كردنی دۆست و هاوڕێيان غوربه‌ت و ناڕه‌حه‌تی يه ٠
** هه‌ر كه‌سێك كه بيه‌وێت پێشه‌وای خه‌ڵكی ، با له سه‌ره‌تادا خۆی به ڕه‌وشتی جوان بڕازێنێته‌وه ،
پێش ئه‌وه‌ی ئامۆژگاریی خه‌ڵكی بكات ، وه ڕه‌وشت به‌رزی يه‌كه‌ی به كرده‌وه ده‌ست پێ بكات پێش
ئه‌وه‌ی به قسه بيكات ، ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رزه‌نشتی نه‌فسی خۆی ده‌كات به‌ڕێزتره له‌و كه‌سه‌ی كه
خه‌ڵكی ته‌ربيه‌ت ده‌دات ٠
** هه‌ر گه‌لێك دينهكهی بكاته فوربانی دونيای خوا تووشی زهرهرمهنديی زياتری ده‌كات ٠
** دۆستێك نابێته دۆستی ڕاسته‌قينه تاوه‌كو دۆسته‌كه‌ی له سێ شتان نه‌پارێزێت : له ناره‌حه‌ت
و ماندوو كردنی ، وه له غه‌يبه‌ت كردنی وه له كاتی مردنی دا چاودێريهكی دڵسۆزانه‌ی بكات ٠
** گه‌وره‌ترين عه‌يب ئه‌وه‌يه كه ئه‌و عهيبهی له خه‌ڵكی دهيگری له خۆتدا هه‌بێ ٠
[/size]