بابه‌ت: ئاوێكی تینوو ......
[size=16]ئاوێكی تینوو
ئه م جاره‌یان گریان وه نه وشه‌یه
چرا وه نهوزی تاریكی یه
زه‌نگ خه‌واڵو فرمێسك تاراوگه‌یه
به‌یبون شهرمهو ده‌فیش گریانه
سه‌ر ده‌ردێنن له خاكه‌وه
ده ده‌ی ئێوه‌ش...
ڕه‌شماڵ هه‌ڵده‌ن له سه‌ر مانگ
زوهره‌م بۆ بكێڵن
له سه‌رخۆر...
هه‌ناسه‌ی سارد‌و فێنكای وه‌ده‌ست بێنن
كامتان گریان بۆچی نوستن
به ته‌مان لهوهنهوزدا ئازادی بپچڕن
یان په‌روانه بكه‌نه خه‌م
له مۆمێكدا شه‌وگار لهتكهن
نه‌كه‌ن به‌قسه‌ی شه‌رم بكه‌ن
له‌وه‌رزێكدا ده‌بنه دوكه‌ڵ
مه‌خه‌ون هه‌ستن
ڕابن كۆبن
ئه‌م جاره‌یان شه‌ماڵ رێگه‌تان پێده‌گرێ
له‌بیرتان نه‌چێ
لێڕه‌وار ڕێبه‌رایه‌تیتان ده‌كات
سه‌یری شه‌وی به‌به‌زه‌یی كه‌ن
مانگتان بۆ داده‌گیرسێنێ
چرای مانگ ڕووناكتر ده‌بێ
وه‌نه‌وز...
باوێشكتان بۆ لاده‌بات
ئیتر ده‌كرێ له یه‌كتری به‌ئه‌سپای تێبگه‌ن
په‌له مه‌كه‌ن بۆ گفتوگۆ
نه جوانتر بڵێم بۆ چه‌له‌حانێی درۆ
په‌له مه‌كه‌ن هه‌ر ده‌گه‌نێ
كهگهیشتنێ بۆ یه‌ك جاریش
مژده بده‌ن به منداڵان
له‌بیرتان چوو
ئێوه ڕه‌شمه‌ی ووڵاتێكتان له ده‌ست دایه
میلله‌تێك وه‌ك منداڵی هه‌تیوو
چاوه‌ڕوانی جهّژنانهیه
له‌بیرتان نه‌چێ
سه‌ر له نوێ میكانۆ و بوكه‌شوشه بده‌نه ده‌ست مناڵه‌كان
مژده بده‌ن به دایكم و به دایكتان
یه‌ك جار بڵێن
دووری ته‌واو فیشه‌ك نه‌ما په‌یمان بێ
ئه‌ی دایكه‌كان
ئیتر نابینن گریان
مه‌گه‌ر فرمێسك بڕێژن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی گوڵه‌گه‌نمه‌كان
هه‌ر بهفرمێسكتان...
ئاوی كێڵگه‌ی جه‌رگتان بده‌ن
كه‌چوونه‌وه ته‌نها یه‌ك جار
مژده بده‌ن به باوكه‌كان
بڵێن هۆ باوكه‌كان
ئه‌گه‌ر ئێوه له‌گه‌ڵ هه‌وری ڕه‌ش تێكه‌ڵ بوو بوون
ڕه‌ویه‌وه ئه‌م جاره‌یان
گه‌ر له‌گه‌ڵ لێزمه‌ی خه‌می برسێتی دا كه‌وتبونه شه‌ڕ
ئه‌ویش نه‌ما
گه‌ر شه‌ڕتان له‌گه‌ڵ ژیاندا بوو
مژده‌تان لێبێ
پشتی ئه‌وتان له‌زه‌ویدا
بڕۆن پێیان بڵێن
ئیتر ئارام بن
نه‌ما قینی ڕه‌شی دێوه‌زمه‌ی خه‌می بازاڕ
هه‌ر ته‌نها یه‌ك جار
ده‌ست به‌سه‌ری منداڵانی بێ باوكدا بێنن
فرمێسكه‌كانیان به په‌نجه‌ی ده‌ستان بسڕنه‌وه
به لێوتان ماچی ڕوومه‌تی ئه‌وان بكه‌ن
به‌ڵكو گوناهه‌كانتان بسڕێته‌وه
ماچی ده‌ست و په‌نجه‌ی سه‌رما برده‌ڵه‌ی ئه‌وان بكه‌ن
كه‌گرفتی فڵچه‌ی بۆیاخی پێڵاو یان دوو عه‌لاگه به دینارێكی
ده‌ستی ئه‌وان وه‌یان مێزی جگه‌ره‌كه‌ی ملی ئه‌وان
یان له‌گیرفانی به‌تاڵی بێ باوكیان بپرسنه‌وه
یان هه‌ر جارێ...
سه‌ریان بنێن بهسنگتانهوه
تا هه‌رچی ڕه‌شی سینهتانه بشۆرێته‌وه
كه چوونه‌وه...
ئائا كه چوونه‌وه...
شه‌رم مه‌كه‌ن ته‌نها یه‌ك جار
سه‌ر بنێن به نه‌علی قاچی خۆڵاوی بێوه‌ژنه‌كانی كوردستان
داوای پارچه په‌ڕۆیه‌كی كراسی ئه‌وان بكه‌ن
به‌ڵكو بیده‌ن به ئێوه‌و هه‌ڵی گرن وه‌ك میفهڕكێك
به‌ڵكو عه‌یب و عاری ئێوه‌ی پێ پاك بكه‌نه‌وه
داوا ده‌كه‌م
ته‌نها یه‌ك جار سه‌رتان به‌رز بكه‌نه‌وه
تا خاك و خۆڵی ئه‌و ووڵاته وه‌كو خۆی ببیننه‌وه
نه‌ك له چاوی مشه‌خۆره‌كان یان ماستاوچییهكان بیناسنه‌وه
بڕۆن دڵنیا بن ئه‌م جاره‌یان گه‌ر له ئاوی سازگاری
كانی و چه‌م و كارێزه‌كان بخۆنه‌وه
من دڵنیام
چی مه‌ستی شه‌وتانه به‌رتان ده‌داو
هه‌رچی بریانی چه‌ورو كه‌بابی ناو نانی گه‌رم و
پێكی جن و ویسكیهكهتان
به ڕشانه‌وه لێدهردێتهوه
سه‌رتان بكه‌ن به زۆنگاوی ووڵاتدا
گه‌ر عاقڵ بن تاكو نه‌مرن
رووتان نایه سه‌رتان ده‌ربێننه‌وه
من دڵنیام ئه‌م جاره‌شیان
ئێوه وه‌فاتان نه‌ما بۆ خێزانه‌كانتان
چۆن چاوه‌ڕێی وه‌فاتان كه‌م
بۆ ووڵاتی بێ ناونیشان
هه‌ر له‌و گۆمه ئه‌گه‌ر مردن
به قه‌وزه‌ی پیسی گۆمه‌كه ده‌تان شارمه‌وه
به‌ڵام چی بكه‌م من لانهوازو زهبونم
ته‌نها ڕۆژێك ده‌ستم هه‌بێت وه‌ك مۆم ده‌تان توێنمهوه
هیچتان پێ ناكرێ بۆ كوشتن ئازان
ده‌ك ڕووتان ڕه‌ش بێ
وه‌ك پۆساڵی میلیشیاكانتان
نه‌فرینتان لێبێت
ئا به‌و نه‌فرینه‌ی كه‌كرا له شهیتانستان
به‌ڵام ئه‌م جاره ئاله‌م شعره‌دا
من ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لاتان
من ته‌نها یه‌ك پرسیار ده‌كه‌م
هۆ چه‌وساوه‌كان هۆ هه‌ژاره‌كان هۆ ده‌روێشه‌كان هۆ گێلهپیاوهكان
قهیناكا ده‌شڵێم ئێوه‌ش ئه‌ی ڕۆشنبیران
هه‌مووتان داوای وه‌ڵامیان لێبكه‌ن
من لێیان ده‌پرسم
كوانێ كوردستان
ئێوه‌ش به دوامدا به‌یه‌ك ده‌نگ هاوار بكه‌ن
كوانێ وه‌ڵام
ماکوان
ريكاى راستى[/size]