بابهت: (( مــــه یــخــانـــه ی خـــه یـــاڵ ))
[center][size=16]
مــه یــخــانــه ی خـــه یـــاڵ
خه یاڵ من تۆم خۆش دەوێ تۆ دڵی منی
تۆ هیواو ئاواتی هه مووکات له گه ڵ منی
دڵم خۆش ناوێ پر له ڕه هێڵ و به ردە
رووخی خه یاڵم دەوێ بێ ئازاروو مه ردە
خه یاڵ هه ر تۆ له ژیانی با بردووم دەمێنی
تۆ بڵێ پێم دەست بنێمه دەستی کێ مه رگم نه بینی
دەستی خهندەم له نێو دەستی گریان نا خهندە گریا
گریان خهندەی گووشی خهندە نه ما گریان گریا
خه یاڵ مه یخانه و دڵیش سا قی پیا ڵه ی غه مه
عومر که م و ته مه ژیانیش جامی قه بری غه مه
کۆتری دڵ دڵ کوا ؟ دڵ هه موو دزراون
دڵ کۆتری دڵ کوا ؟ کۆتر فرین نه ماون
من و گیان و دڵ و رووح به پیری مه رگهوە دەچین
به سه مای غه م قه لافه تی جوانی مه رگ له باوەش دەگرین
هه رکات ژبان له لێو نه ترسێ عه قڵ له دڵ دەپرسێ
وەک پێنوس که له کاغه ز نه ترسێ عه قڵو دڵ پێی دەنوسێ
ئهوە کێ یه ساقی له سه ر دەستی تۆ هاوار دەکا ؟
دەڵێ مریدی مه یخانه م زیکری دەروێش به من دەکا
وەرە ساقی مریدی مه یخانه ی تۆ دەبم
ئه ژنوو دادەکوتم به غه م جه زمی مه یخانه دەبم
وەک شاعیر که جه زمی مه یخانه ی خه یاڵ دەبێ
ئیش و ئازاری تۆ پیاڵه ی خه یاڵی وی دەبی
ئێستاش شاعیر شه رابی غه مو دەردی تۆ دەنۆشێ
قهدری ئهو شاعیرە بگرە که ژەهری جامی تۆش دەنۆشێ !!
[/size][/center]