بابه‌ت: ئاخ چی بڕیارێک بوو به‌م ناوه‌خته
بڕیارێکی خوێناوی بوو به‌م شه‌وی ناوه‌خته
لێوانم ده‌ری بڕیی چاوانیشم فرمێسکی ده‌باران
دڵیشم ناخی دهسوتانم ههنیسکیشم سینگی هه‌ژاندم
به‌م شه‌وه چی بڕیارێک بوو نوقمی ده‌رییایی غه‌می کردم
به‌م ناوه‌خته ماڵی دڵی خۆم وێران کرد ئاخ ئاخ
چه‌ند به‌ئازارم له‌م ژیانه ئاخ به‌تۆڵه سه‌ند کۆتایی نایا
بۆ ده‌بێ بڕیاره‌کانم پێچه‌وانی دڵ و هه‌ستم بێ بۆ
بۆ نابێ ژیان به‌ویستی خۆم بێ ئه‌زیزه که‌م
لێم ببوره که نهم توانی به‌ژداری ئه‌شق و ئه‌وینت بم
ناتوانم خۆم نوقمی خۆشه‌ویستی تۆ بکه‌م ئه‌ی له ژیان جوانتر
چونکه من مرۆڤێ کی خه‌ماویم نهم ده‌ویست له‌ناو
خه‌نده‌و خه‌ونه جوانه‌کانت له‌گه‌ڵ دڵی خه‌ماویم ئاشنات بکه‌م
نامه‌وێ چاوانی پر هیوات به فرمێسکی خوێناوی خه‌مه کانم بسوتێنم
لێم ببووره ئه‌م بڕیاره‌م بۆ جوانی چاوه‌کانت دا
گه‌ر ئه‌م بڕیاره په‌یامی مه‌رگه‌و بۆ ڕوحی خۆمم دا
ڕوگه‌ش