بابه‌ت: له‌پێناو ته‌ندروستیت .. له‌دواى راهێنانه وه‌رزشییه‌كان خۆت مه‌شۆ
[size=16]له‌پێناو ته‌ندروستیت .. له‌دواى راهێنانه وه‌رزشییه‌كان خۆت مه‌شۆ
شڤان گۆران ،،ئێمه هه‌میشه وا ڕاهاتووین كه له‌دواى ئه‌نجامدانی وه‌رزشی رۆیشتن یان هه‌ر چ جۆرێكی تر زۆرجار خۆمان ده‌شۆین ، به‌لام ئه‌وه‌ى زۆربه‌مان نایزانین ئه‌وه‌یه كه توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستی جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه خۆشوشتن له‌دواى ئه‌نجامدانی هه‌ر چالاكییه‌كى وه‌رزشی به‌تایبه‌تى خۆشوشتن به پاككه‌ره‌وه‌كانی وه‌كو سابون و ماده‌كانى تر مه‌ترسیداره بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ .
مه‌ترسییه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه چونكه پێستى مرۆڤ له چه‌نده‌ها كونیله پێكدێت و ئه‌م كونیلانه له‌كاتى ئه‌نجامدانی چالاكیی وه‌رزشیدا ده‌كرێنه‌وه و ئاره‌قه ده‌رده‌ده‌ن ، دواتریش ئه‌و كونیلانه بۆ ماوه‌ى 30 خوڵه‌ك له دواى ئه‌نجامدانی وه‌رزشه‌كه به كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه ، و له‌كاتى خۆشوشتن به سابون یان شامپۆ یان هه‌ر پاككه‌ره‌وه‌یه‌كى دیكه ، ئه‌م پاككه‌ره‌وانه ده‌چنه نێو ئه‌و كونیله كراوانه و له‌گه‌ڵ چوونه‌ژووره‌وه‌ى ئه‌و مادانه بۆ له‌شی مرۆڤ به تێپه‌ڕبوونى ساڵه‌كان ده‌بنه هۆى شێرپه‌نجه‌ى پێست .
بۆیه زانایان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه خۆشوشتن ده‌بێ ته‌نها به ئاو بێ بۆ ئه‌وه‌ى ماده‌كانی وه‌كو سابوون و پاككه‌ره‌وه‌كانی تر نه‌چنه ناو له‌شه‌وه . [/size]
كوردستان تى فى