بابه‌ت: ڕاو بۆچونت هه‌یه ؟؟
[size=16]به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
سه‌ڵات و سه‌لام له‌سه‌ر گیانی پاكی خۆشه‌ویستمان پێغه‌مبه‌ر ( درودو سه‌لامی خوای لێبێت ) وه سه‌لام له‌سه‌ر خانه‌واده‌و هاوه‌ڵان و شوێنكه‌وتوانی بێت تا ڕۆژی دوایی ...
سڵاوی خواتان لێبێت , ویستم بابه‌تێك بكه‌مه‌وه بۆ ڕاگۆڕینه‌وه و ( مناقشه ) گفتوو گۆ , زۆر جار تۆ گه‌نجێك ده‌بینی گه‌وره‌یه‌و , به‌ڵام له ڕووی عه‌قل و هه‌ڵسوكه‌وتی بچوكه یان به پێچه‌وانه‌وه .
به‌ڵێ كه‌سێك له ئێمه پێی خۆش نیه به عه‌قڵ بچوك ناو ده‌ربكات , بۆیه هه‌ندێك پێشنیار و بیرۆكه له كرده‌وه‌و سروشتی مرۆڤی دروست و ته‌واو ( كامل ) ده‌خه‌مه به‌ر چاوی به‌ڕێزتان كه گه‌شه به عه‌قڵی مرۆڤ ده‌دات و , شێوه‌ی له پێش چاوی خه‌ڵكانی تر جوان و ڕێك ده‌خات .
سه‌ره‌تا به ناوی خوا ده‌ست پێ ده‌كه‌ین :
{ ئه‌م بابه‌ته زیاتر تایبه‌ته به ته‌مه‌نی (16) ساڵ و زیاتریش }
1. زۆر به باشی بیر له هه‌ڵس وكه‌وت و قسه‌كانت بكه‌وه , پێش به هیچ كردار‌و گوفتارێك مه‌ده تا بیری لێ نه‌كه‌یته‌وه , پێویسته زمانت دوای عه‌قلت كار پێ بكه‌یت .
2. به ده‌نگی گه‌وره پێمه‌كه‌نه و ده‌نگت نزم بكه‌وه .
3. زۆر له‌گه‌ڵ گه‌وره‌كاندا دابنیشه‌و گوێ بۆ قسه‌كانیان بگره , وه كه‌م قسه بكه دوای ئه‌وه‌ی كه عه‌قلت پێش خست .
4. ئه‌گه‌ر ووتوێژت له گه‌ڵ كه‌سێك كرد قسه‌كانی مه‌بڕه , سه‌ره‌تا گوێ ی بۆ بگره دوایی وه‌ڵامی بده‌ره‌وه .
5. كه‌م جوڵهبه كاتێك له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا بوویت زۆر جوله جول مه‌كه , وه به‌ڕێك و پێكی و جێگیر دابنیشه .
6. زۆر یادی خوا بكه , چونكه هزرت به‌هێز ده‌كات و په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خوا به‌هێز ده‌كات .
7. یاری مه‌كه به كه‌ل و په‌لی منداڵانه به بیانوی ئه‌وه‌ی یادی ڕابردوو ده‌كه‌یته‌وه .
8. ئاگاداری هه‌واڵی جیهانی ببه , له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی به سود .
9. خۆت له براده‌ری خراپ دوور بگره و , هه‌وڵ بده له‌گه‌ڵ كه‌سانێك هاوهڵاتی بكه‌ی كه له خۆت ته‌مه‌ندار تر بن .
10. گرینگی به خۆت بده به تایبه‌تی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ یان میوانداریهكانت , له نینۆك تاشین و قژ داهێنان و ڕێك خستنی جل و به‌رگت .
11. زۆر قسه مه‌كه .
12. خۆت ڕابێنه پێكه‌نینه‌كانت ته‌نها زه‌رده‌خه‌نه بێت .
13. خۆت له كاری خه‌ڵك هه‌ڵمه‌قورتێنه , ئه‌گه‌ریش پێویستی كرد , قسه‌ی خێر بكه ئه‌گه‌ر نا بێ ده‌نگ به .
ئێستا تۆ له‌گه‌ڵ مندا یه‌ك ڕایت ؟ بیرۆكه‌ی زیاترت لایه ؟ ده‌ی با ده‌رگایه‌ك بۆ ڕاگۆڕینه‌وه و ( مناقشه ) بكه‌ینه‌وه بۆ سود وه‌رگرتن و پێش بردنی بیر‌و هۆش و به‌كار خستنی هزرو عه‌قڵمان .
تكام له خوایه سودم پێ گه‌یاندبن , والسلام علیكم .
سه‌ڵات و سه‌لام بنێرن بۆ سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ر ( درودو سه‌لامی خوای لێبێت ) .
ئاماده كردنى : خوشكى من نوسه يبه ميرانى
براى بجوكتان بلند
به بيشنياره كانتان بيرازيننه وه
[/size]