بابه‌ت: من ناتوانم بێ خه‌م بژیم
گریه‌و زاری دڵی بێ نازم کزه کزی شه‌وانم
خه‌و خه‌یاڵ ته‌نها له ئامێزی ئه‌م دڵه بهئازارهمه
کهڕۆژیش ده‌بێته‌وه له گه‌ڵ شنه‌ی بای به‌ره به‌یانه
خه‌موو بێزاریه‌کی ترم بۆ دێنێ
یه‌کێ نیه لێم بپرسێ هاوارو ناڵه‌ت بۆ چیه
هێنده بێزارم وا له شێت سه‌ر کێش تر ده‌بم
ئه‌وه‌نده هاوار ده‌که‌م ئه‌ستێره‌کان لێم وون ده‌بن
هه‌رچه‌ند فرمێسک ئه‌ڕێژم ده‌ریاکانیش به‌ره‌و
خه‌نده‌ی ئاشقان دور له ئامێزم شه‌پۆلم لێ دور ئه‌که‌نه‌وه
چه‌نده شێت و بێ هۆشم خۆم خه‌مه‌کان داوه‌ت ده‌که‌م
گه‌ر بێ خه‌م بم به‌دوایان ده‌گه‌ڕێم چونکه خه مه‌کان
له گه‌ڵ هه‌ڵ هێنانی چاوی کۆرپهیم باوه‌شیان لێداوم بۆیه بێ
خه‌مه‌کانم هه‌رگیز ناژیم گه‌ر دڵه‌که‌م بۆئامێزی خۆشه‌ویسته‌که‌م
هانگاوهکانم تاو بدات خه‌مه‌کان شڵاوم بۆ ده‌هێنن
له هه‌موو شوێنێکی ئه‌م ژیانه‌ن چۆن ئه‌توانم
له‌گه‌ڵ داوای دڵ و هه‌سته‌کانم بژیم نا نا
هه‌رگیز من ناتوانم بێ خه‌م بژیم چونکه گه‌ر
لێیان دابڕێم به‌بێ هه‌ست گیانم ئه‌کێشن
ڕوگه‌ش