بابهت: نەریمان نەیتوانی بگەڕێتەوە
[size=16]
گۆرانیبێژ نەریمان بابان لەبارەی دوایین كاری هونەری خۆی رایگەیاند ئێستا دوو گۆرانی نوێی ئامادە كردووەو تەنها كاری كلیپیان ماوە.
نەریمان كە ماوەیەكی درێژە لە دەرەوەی وڵات دەژی، ئێستا سەرقاڵی تۆماركردنی دوو گۆرانی نوێیە، لەبارەی ئەوەی بەنیازبوو بگەڕێتەوە كوردستان و كۆنسێرت ساز بكات بە(رووداو)ی راگەیاند "بەنیاز بووم لەم مانگەدا لەگەڵ گرووپێكی موزیكی سوێدی بگەڕێمەوە كوردستان، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ كار ئاسانیم لەكوردستان بۆ نەكرا، كۆسپی زۆریان خستوومەتە پێش بۆیە نەمتوانی بگەڕێمەوە كوردستان و كۆنسێرت ساز بكەم". نەریمان دیارینەكرد كە كام لایەن كۆسپی خستووەتە پێش.
ڕووداو [/size]