1

بابه‌ت: به‌ڕاوه‌ستان ئاو مه‌خۆره‌وه‌ !!

http://kurdup.com/up/uploads/picture/f992f354dc.jpg

[size=16]به‌ڕاوه‌ستان ئاو مه‌خۆره‌وه‌[/size]

[size=16]خواردن و خواردنه‌وه‌ به‌ دانیشتن بێت دروستتر و باشتره‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌ڕاوه‌ستان بێت. به‌ دانیشتن و خواردنه‌وه‌
به‌ نه‌رمی و له‌سه‌ره‌خۆ داده‌به‌زێته‌ سه‌ر دیواری ناوپۆشی گه‌ده‌، به‌ڵام له‌ كاتی خواردنه‌وه‌ی ئاو یان شله‌ی تر به‌ وه‌ستان
ئه‌وا شله‌ به‌ گوڕ له ‌ قوڵایی گه‌ده‌ ده‌دات، دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش به‌ تێپه‌ڕبوونی كات ده‌بێته‌ هۆی خاوبوونه‌وه‌ی یان
سست بوونی گه‌ده‌و قورس بوونی كرداری هه‌رسكردنی خۆراك. مرۆڤ له‌كاتی وه‌ستاندا كه‌مێك ناڕه‌حه‌تتره‌ و ده‌زگای
پاراستنی هاوسه‌نگی له‌ش له‌ مێشكدا ئاكتیڤ و له‌كاردا ده‌بێت بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی هه‌موو ماسولكه‌كانی له‌ش بۆ
هێشتنه‌وه‌ی وه‌ستانێكی ته‌واو له‌گه‌ل هاوسه‌نگی به‌شه‌كانی تر له‌ش به‌یه‌كه‌وه‌. ئه‌مه‌ش كردارێكی چه‌ندی بلێی ورده‌ و
چه‌ندین ده‌مار و ماسولكه‌ له‌یه‌ك كاتدا تێیدا به‌ژدارن، لێره‌دا مرۆڤ ناتوانێت كه‌ به‌ته‌واوی ئیسراحه‌ت و ئاراماییه‌وه‌ خۆراك
بخوات و شله‌ بخواته‌وه‌ كه‌ زۆر پێویسته‌، ته‌نها له‌كاتی خورادن به‌دانیشتنه‌وه‌ ئه‌م ئارامییه‌ دێته‌ دی و ده‌زگای ماسولكه‌ و
ده‌ماره‌كان له‌ حاڵه‌تی خاوبوونه‌وه‌دا ده‌بن و توانای كۆئه‌نمدامی هه‌رسیش بۆ وه‌رگرتنی خواردن و خواردنه‌وه‌ و تێربوون
باشتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها خواردن و خواردنه‌وه‌ به‌ وه‌ستان له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ ئه‌گه‌ری چه‌ند كاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌ماری كه‌ هه‌ندێك
جار ده‌بیته‌ ئه‌گه‌ری هێدمه‌یه‌كی ده‌مار. ناوپۆشی گه‌ده‌ش زیانی پێ ده‌گات و هه‌ندێك جار توشی كول بون ده‌بێت،
له‌مه‌ش پتر هه‌ندێك جار كردای هێشتنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له‌ش له‌ كاتی خواردن و خواردنه‌وه‌ به‌ وه‌ستان له‌وانه‌یه‌ ببێته‌
هۆی ئه‌وه‌ی گرژبوونی سورێنچك كه‌ ئازارێكی تووند په‌یدا ده‌كات.[/size]*
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* گۆڤاری ناونه‌براو ئاماژه‌ی به‌ نوسه‌ری بابه‌ت یان سه‌رچاوه‌ی نه‌دابوو.
نوسینه‌وه‌ی سه‌رهه‌نگ.

2

وه‌ڵام: به‌ڕاوه‌ستان ئاو مه‌خۆره‌وه‌ !!

[size=16]ده‌ست خۆش كاك سه‌رهه‌نگ بۆئه‌م زانیاریه‌ به‌سوده‌
وڵا زۆر جار  به‌ڕاوه‌ستان ئاو ده‌خۆم له‌كاتی یاری كردن
[/size]

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

3 (دەستکاری کراوە: کوردیا 2009-11-13 11:29:25)

وه‌ڵام: به‌ڕاوه‌ستان ئاو مه‌خۆره‌وه‌ !!

[size=16]ده ستت خؤشبيت كاك سه رهه نكى به ريز
بؤ ئه و زانياريه به سووده به راستى جوان و به نرخ بوون جوان بوون
بيغه مبه رى ئيسلاميش (درودى خواى ليبيت) ووتويه تى خواردن و خواردنه وه به دانيشتنه وه بخؤن
دووباره ده ستت خؤشبيت برايه كه م[/size]


[size=19]بؤ زياتر ده وله مه ندكردنى بابه ته كه بابه تيكى ئاماده كراوم هه يه
فه رموون

خواردن و خواردنه‌وه‌ به‌ ڕاوه‌ستاوى ناپه‌سه‌نده‌...

خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ ڕاوه‌ستان له‌ ڕووی شه‌رعی , وه‌ پزیشكان ئه‌م ڕاستیه‌یان دان پیا هێناوه‌و پشتگیری فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) كراوه‌ .

عن أنس وقتاده‌ رضی الله عنه عن النبی " صلی الله علیه و سلم " أنه نهی أن یشرب الرجل قائماً
قال قتاده‌ : فقلنا فالأكل ؟ فقال : ذاك أشر و أخبث . رواه مسلم و الترمذی
قه‌تاده‌و ئه‌نه‌س ( دوو هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌رن ) ده‌ڵێن : پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) نه‌هی كردووه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئاو به‌ پێوه‌ بخورێته‌وه‌ , قه‌تاده‌ فه‌رمووی : ئه‌ی خواردن ؟ فه‌رمووی : ئه‌وه‌ خراپتره‌ .
عن أبی هریرة رضی الله عنه أن النبی " صلی الله علیه و سلم " قال :
لا یشربن أحدكم قائماً فمن نسی فلیستقی . رواه مسلم
ئه‌بو هوڕه‌یره‌ _ خوا لێی ڕازی بێت _ پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) فه‌رمووی : ئاو به‌ ڕاوه‌ستان مه‌خۆنه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك بیری چوو با خۆی بڕشێنێته‌وه‌ .
****** دكتۆر عبد الرزاق الگیلانی و دكتۆر الراوی ده‌ڵێن :باشترین حاڵه‌ت بۆ خواردن و خواردنه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ دانیشتنه‌وه‌ بێت چونكه‌ له‌ش زیاتر له‌ باری هاوسه‌نگی ئارامی دایه‌و كه‌متر ده‌بێته‌ مایه‌ی قوڕحه‌ی گه‌ده‌ , وه‌ خواردنه‌وه‌ی ئاو و خواردنی خواردن له‌ كاتی هه‌رس كردن ده‌بێته‌ قورسی و گرانی بۆ دیواره‌كانی گه‌ده‌و , وه‌ ئه‌و هاوسه‌نگی یه‌ له‌ده‌ست ده‌دات , وه‌ پێغه‌مبه‌ریش (درودی خوای لێبێت) چه‌ند جارێك ئاوی به‌ وه‌ستان خواردۆته‌وه‌ به‌ڵام له‌ كاتی ناچاری بووه‌ كه‌ نه‌یتوانیوه‌ دابنیشێت وه‌كو قه‌ره‌باڵغی , نه‌ك وه‌كو عاده‌تێك . هه‌روه‌ك خواردن به‌ وه‌ستان ته‌ندروستی نی یه‌ كه‌ گشت موسڵمانان و عه‌ڕه‌ب ئه‌م ڕاستی یه‌ ده‌زانن .

ئاماده كردنى : خوشكى من نوسه يبه ميرانى
براى بجوكتان : بلند[/size]

[size=30][email protected][/size]

4

وه‌ڵام: به‌ڕاوه‌ستان ئاو مه‌خۆره‌وه‌ !!

Blnd Hawlery نووسی:

[size=16]ده ستت خؤشبيت كاك سه رهه نكى به ريز
بؤ ئه و زانياريه به سووده به راستى جوان و به نرخ بوون جوان بوون
بيغه مبه رى ئيسلاميش (درودى خواى ليبيت) ووتويه تى خواردن و خواردنه وه به دانيشتنه وه بخؤن
دووباره ده ستت خؤشبيت برايه كه م[/size]

ده‌مویست له‌كاتی دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ په‌نا بۆ فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ریش ببه‌م، به‌ڵام ده‌ستم نه‌كه‌وت.

5

وه‌ڵام: به‌ڕاوه‌ستان ئاو مه‌خۆره‌وه‌ !!

SANY_FC.B نووسی:

[size=16]ده‌ست خۆش كاك سه‌رهه‌نگ بۆئه‌م زانیاریه‌ به‌سوده‌
وڵا زۆر جار  به‌ڕاوه‌ستان ئاو ده‌خۆم له‌كاتی یاری كردن
[/size]

من زۆر پابه‌ندم به‌وه‌وه‌، تۆش وابه‌ smile

6

وه‌ڵام: به‌ڕاوه‌ستان ئاو مه‌خۆره‌وه‌ !!

دةست خؤش بيت هةربزيت بةراستي زانياريةكي زوربةسودبوومن زورهةول دةدةم بةدانيشتم ئاوبخؤم بس سةركةوتونابم هةرلةياددةكةم وةكي ئاوةكةي دةخؤم ئةوجالةبيرم ديتةوة

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

7

وه‌ڵام: به‌ڕاوه‌ستان ئاو مه‌خۆره‌وه‌ !!

دةستةكانت خوش بيت زور زعمةتة ئاوا زوو بةزووى لى رابيم

8

وه‌ڵام: به‌ڕاوه‌ستان ئاو مه‌خۆره‌وه‌ !!

وةلا منیش وةکو یاس گوتةنی زؤر هةول دةدةم بةلام کةئاوةکةم خوارد ئینجا
لةبیرم دیتةوة

بةلام انشااللة لةوریوة زیاتر هةولدةدةم کة چیتر بة پیوة ئاونةخؤم
انسااللة لیشرادین
دةست خؤش کاک سةرهةنگ بؤ ئةم زانیاری بةسودانة دةست خؤش بؤکاک بلندیش ئةویش بةهؤی دانانی فةرموودةکانی پیغةمبةر(ص)
زانیاری زیاتری داینی
سةرکةوتووبن:)

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

9

وه‌ڵام: به‌ڕاوه‌ستان ئاو مه‌خۆره‌وه‌ !!

ده‌سته‌كانت خۆش بێت بۆ ئوم زانیارییه‌ به‌سووده‌

http://www.orkutguys.com/comments/beautiful/images/beautiful.gif
ئێستاكه تۆ، له من ونى منيش له تۆ،دورو وونم!
پێوانه‌ى رێگاى نێوانمان چه‌ند بستێكه ،
نه خۆزگه‌م ده‌ستى پێده گات نه‌ده‌نگم ده‌گاته لات!