بابه‌ت: بوار ....
[size=16]بوار
بوارم نادا ئه‌م ئه‌وینه ڕێگا ببڕم به‌ئاسانی
له تونێلی مه‌رگا یه‌خه‌م ده‌گرێ یاری به‌ڕۆحم ده‌كات
وه‌ك ته‌زبیحی ده‌ستی حاجی
له‌م لێواره گه‌شتومه‌ته سه‌ر ترۆپكی خۆشه‌ویستی
هه‌روه‌ك به‌فرێك هه‌ره‌سم پێ دێنێ بۆ داڕمانێكی كۆتایی
له‌م ڕێگاوه سه‌فه‌ر ده‌كه‌م تا دیسان ترۆپكێكی تر بنیاد بنێم
به قه‌دو باڵای سنهوبهرێكدا سه‌ری ساڵێكت بۆ دروست بكه‌م
هه‌رچی ووشه‌و پیتی شعرهكانه وه‌ك مرواری و یاقوت شۆڕببنه‌وه پیایدا
من هه‌رویستم ڕێگای خۆشه‌ویستی ڕاستی بگرم
كه‌چی تۆ هه‌ر له‌سه‌ر توله ڕێگه‌كاندا بۆ من وه‌ستاوی
گوڵه مێخه‌ك زهردهخهت ڕه‌وه‌ز داكات
گوڵه شیلان لاروله‌نجه‌ت ڕێژنه ده‌كات
كامیان بكه‌مه دیاری بۆ تۆ
كامیان بكه‌مه تاجه گوڵینه بۆ تۆ
تۆ له هه‌ردوكیان ناسكتری
بوارم به ته‌نها جارێ
چی سۆز‌و هه‌ستی ئه‌وین هه‌یه
فڕێی ده‌م له به‌رده‌متا
هه‌ڵی بگره‌و تاجه گوڵینهیهكی پێ دروست كه
ده‌ست بده هه‌ر چڵێك له‌و ووشانه
یه‌ك ده‌ریا خۆشه‌ویستی تیایه
تۆ نازانی دڵ و ڕۆح و جه‌سته‌م
هه‌مووی دیلی ته‌نها زه‌رده‌یه‌كی تۆیه
نازه‌نینم
بوارم به ته‌نها جارێ
تا ببمه هه‌ورو بارانی خۆشه‌ویستی به‌سه‌رتا ببارێنم
بوارم به
تا له‌سه‌حرای عشقی تینودا ببمه كانی
له تاریكیش ته‌نها بۆتۆ ببمه ڕوناكی
نازه‌نینم
كاروانی جه‌سته‌م كه‌وتۆته ڕێ
ڕێگا ده‌گرێ
ڕێگا بده بگه‌مه كه‌ناری خۆشه‌ویستیت
تا ماندویم وه‌لا بنێم
تاتینوی كاروانی ڕۆح بگاته گوێ چه‌می خۆشهویتسیت
ته‌نها ئاسمانێك خۆشه‌ویستیت بۆ دروست كه‌م
نم زۆر ناڵێم
ته‌نها به‌قه‌د ده‌ریایه‌ك
ئه‌وینت تیا به‌دی ئه‌كه‌م
ماکوان
ريكاى راستى[/size]