بابه‌ت: له‌هه‌ولێر ته‌نها له(6%) ى دایكان شیرى خۆیان ده‌ده‌نه منداڵه‌كانیان
[size=19]له‌هه‌ولێر ته‌نها له(6%) ى دایكان شیرى خۆیان ده‌ده‌نه منداڵه‌كانیان
به‌پێى ئامارێكى خۆپارێزى ته‌ندروستى له‌شارى سلێمانى، له(6%) ى دایكان له‌شارى هه‌ولێر شیرى خۆیان ده‌ده‌نه‌منداڵه‌كانیان.
رِۆژى رِابردوو له‌شارى سلێمانى و له‌نه‌خۆشخانه‌ى (شیره‌كه) هه‌فته‌یه‌كى رِۆشنبیرى بۆ ئه‌و دایكانه رِاگهیهنرا كهشیرى خۆیان ده‌ده‌نه‌منداڵه‌كانیان.
به‌پێى ئامارێكى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى، له‌شارى هه‌ولێر ته‌نها له(6%) ى دایكان شیرى خۆیان ده‌ده‌نه‌منداڵه‌كانیان و ئه‌م رِێژهیهلهشارى دهۆك له(15%) یه‌و له‌شارى سلێمانى (12%) یه.
به‌پێى ئه‌و ئامارهئهم رِێژهیهلهتهمهنی یه‌ك رِۆژ بۆ پێنج مانگه، به‌ڵام شیردانى سروشتى دایك بۆتهمهنى (6 - 9) مانگ له‌شارى سلێمانى له(31%) هو له‌شارى دهۆك له(25%) هو له‌شارى هه‌ولێریش له(7%).
به‌ڵام پێدانى شیرى دایك له‌ته‌مه‌نى (12 - 15) مانگ له‌شارى سلێمانى له(47%) هو له‌شارى دهۆكیش له (57%) هو له‌هه‌ولێریش له(43%) یه.
ئه‌مه‌و رِۆژى رِابردوو له‌و وۆرك شۆپه‌دا كهبرِیارهههفتهیهك بخایه‌نێت گفتوگۆى چرِوپرِ ده‌رباره‌ى پێدانى شیرى دایك به‌منداڵه‌كانیان دراو له‌هه‌مان كاتیش‌دا سووده‌كان و خاڵهخراپهكانى پێنه‌دانى شیرى دایك خرایهرِوو. [/size]
سبيده تى فى