بابه‌ت: ******بروا داران ********
[size=16]هه‌تا ئه‌توانی هه‌ر چاکه بکه
له چاکه کردن خۆت بێ به‌ش مه که
ئه‌مری خوا له‌سه‌ر چاکه کردنه
باس ئه‌کا قورئان ئه‌مه بێ شکه
بۆشاهوو گه‌دا کفن هه‌ر جاوه
له‌و کاته‌ی که مرد ده‌رچوو له‌م ناوه
چاکه و خراپه‌ی هه‌رچی کردبێ
وون نابێ لای خودا هه‌مووی نوسراوه
دوو ده‌رد له دونیا ده‌رمانی نیه
ئه‌م دوو دهردانهش ئه‌زانی چی یه
برای مسوڵمان ده چاک بزانه
ده‌ردی ئه‌جه‌ل و ده‌ردی پیری یه
مه‌ترسێ له‌وه‌ی ئه‌ترسێ له خوا
بترسێ له‌وه‌ی کاکی خۆم که‌وا
ترسی خوای نیه جێگای مه‌ترسه
زه‌مان گۆراوه زۆره پیاوی وا
خیانه‌ت نه‌که‌ی پیسه خیانه‌ت
له‌گه‌ڵ میلله ت و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ت
هه‌ر ئه‌مری برا به‌مه‌ردی بمره
خۆشه ناوت بێ مردی به ڕه‌حمه‌ت
مردن به گه‌نجی و به پیری نییه
به ده‌وڵه‌مه‌ندی و فه‌قیری نیه
کاتی ئه‌جه‌ل هات به ئه‌مری خوا
قه‌ت پاش و پێش و ته‌ئخیری نیه
پیاو به ناراستی قه‌ت سه‌ر ناکه‌وێ
خوا راسته و به‌نده‌ی راستی خۆش ئه‌وێ
هه‌تا له دونیا ئه‌ژی راست گۆ به
پیاوی خواروو چه وتت خۆش نه‌وێ
مامۆستا چالاک پشده‌ری
[/size]