بابه‌ت: خۆت بپارێزه له ئه‌نفلۆنزایی به‌راز
[size=16]له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌زری زستان، په‌تا و نه‌خۆشی زۆر بڵاوده‌بێته‌وه و تووشی هه‌لاَمه‌ت و له‌رز و تا ده‌بین، به‌لاَم له جێگه‌ی به كارهێنانی ده‌رمان و ڤاكسین، ده‌توانن بۆ چاره‌سه‌ركردن، سوود له ئاوی میوه وه‌ربگرن و خۆتان له‌و نه‌خۆشییانه بپارێزن، به تایبه‌تی په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز.
خانمێكی پێگه‌یشتوو پێویستی ڕۆژانه‌ی له‌شی له كالۆری له‌نێوان (2200_2400)دایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئاوه‌كانی میوه ڕێژه‌ی (100_150) كالۆری تێدایه، به‌هیچ جۆرێك زیان به كێش ناگه‌یه‌نێت و ته‌ندروستی له‌شیش ده‌پارێزێت.
ئاوی پرته‌قال:
ئاوی پڕته‌قال له ڕووی ڤیتامین (سی)یه‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌وه‌ش سیسته‌می به‌خشین به‌هێزده‌كات، خواردنه‌وه‌ی ئاوی پرته‌قاڵی تازه گوشراو له وه‌رزی زستاندا ده‌تپارێزێت له سه‌رما و په‌تا، هه‌روه‌ها یارمه‌تی پاراستنی دڵ و هاوسه‌نگی له فشاری خوێندا ده‌دات.
هه‌روه‌ك یه‌ك په‌رداخ ئاوی پرته‌قال ته‌نیا 100 كالۆری تێدایه.
ئاوی گێلاس:
به‌هۆی ئه‌و مادانه‌ی له‌ناویدایه هاوكاری خانه‌كان ده‌كات بۆ خۆ نوێكردنه‌وه، ئاوی ئه‌م میوه‌یه زۆر گرنگه بۆ ته‌ندروستی و پێستێكی جوان، مێشك و سیستمی توڕه‌یی پێده‌گه‌یه‌نێت، خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی پاككردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كانی میزه.
یه‌ك په‌رداخ ئاوی گێلاس ته‌نیا 110 كالۆری تێدایه.
ئاوی ترێ:
ئاوی ترێ هاوكاری باش كاركردنی ڕێخۆله‌كان ده‌كات، به‌هۆی هه‌بوونی (ئه‌نتیئۆكسید) له ناویدا، ناهێلێت پێست پیر ببێت، له بێخوێنی ڕزگارت ده‌كات و له‌كاتی هه‌ستكردن به ماندوێتیی، یه‌ك په‌رداخ ئاوی ترێ بخۆره‌وه هه‌ست به حه‌وانه‌وه‌یه‌كی ته‌واو ده‌كه‌یت.
یه‌ك په‌رداخ ئاوی سێ‌و ته‌نیا 150 كالۆری تێدایه.
ئاوی قه‌یسی:
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئێسكه‌كانیان له‌ژێر مه‌ترسی ڕزیندایه، یه‌ك په‌رداخ ئاوی قه‌یسی بخۆنه‌وه له‌و مه‌ترسییه ڕزگاریان ده‌بێت، ئاوی ئه‌و میوه‌یه، ئێسكه‌كان له ڕزین ده‌پارێزێت، چونكه له‌ناویدا كالسیۆم و مه‌گنیسیۆم هه‌یه، هه‌روه‌ها دژی قه‌بزبوونی مرۆڤیشه، ئاوی قه‌یسی هاوكاری هاوسه‌نگكردنی سیستمی هه‌رس و به‌تاڵبوونه‌وه‌ش ده‌كات.
یه‌ك په‌رداخ ئاوی قه‌یسی ته‌نیا 110 كه‌لۆریده.
ئاوی سێ‌و
شه‌كره‌ی خوێن هاوسه‌نگ ده‌كات، خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی پاككردنه‌وه‌ی گورچیله‌كانه و هاوكاری دابه‌زاندنی كۆڵیستڕۆله‌كان ده‌كات و هاوكاری سیسته‌می هه‌رسكردن ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رئێشه و ئازاری گه‌ده‌یان هه‌یه، ده‌توانن ئاوی سێ‌و بخۆنه‌وه.
ئاوی سێوی تازه گوشراویش ته‌نیا 100 كالۆری تێدایه.
ئاوی گێزه‌ر:
سوڕی خوێن خێراتر ده‌كات، هاوكاری سیستمی هه‌رسكردن و گه‌ده ده‌كات كه به ڕێكیی كار بكه‌ن، خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیی هێوركردنه‌وه و حه‌وانه‌وه‌یه، پێویستی ڤیتامینی (ئه‌ی) و (بێته كه‌رۆتین)ی له‌ش دابین ده‌كات، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی گه‌ده‌تان هه‌یه خواردنه‌وه‌ی یه‌ك په‌رداخ ئاوی گیزه‌ر فریاتان ده‌كه‌وێت.
یه‌ك په‌رداخ ئاوی گێزه‌ر 130 كالۆری.
NNA
[/size]