بابه‌ت: ده‌رکردنی فیلمێکی جیهانی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)
له‌سه‌ر ئه‌رکی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر
ده‌رکردنی فیلمێکی جیهانی له‌سه‌ر پێغهم(صلى الله عليه وسلم)به‌ری خوا له‌سه‌ر ئه‌رکی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر
کۆمپانیای راگه‌یاندنی قه‌ته‌ری هه‌واڵیدا که ئاماده‌یه بۆبه‌رهه‌م هێنانی فیلمێکی سینه‌مایی له‌ئاستێکی به‌رزدا له‌سه‌ر سیره‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست(صلى الله عليه وسلم) به‌زمانی ئینگلیزی ، بۆناساندنی ئیسلام و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و بێ رێزییه یه‌ک له‌دوایه یه‌کانه‌ی ده‌کرێت به‌رامبه‌ر به پێغمبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ،وهراستکردنهوهو وه‌ک خۆی پیشاندانی له زهنی کۆمه‌ڵگای غه‌ربی .
کۆمپانیای " نوور " سه‌رپه‌رشتیکردن و ڕێخۆشکردن ولێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی ئهوفیلمهی خسته ئه‌ستۆی زانای به‌ڕێز دکتۆر یوسف قه‌ره‌زاوی ،وه راوێژکردنی شه‌رعیش بۆ دهرهێنهروبهرههم هێنه‌ریش به‌هه‌مان شێوه..
کۆمپانیاکه رایگه‌یاند که پێ ده‌چێ وێنه‌گرتنی ئه‌وفیلمه که بڕی 150 ملیۆن دۆلاری تێ ده‌چێ له ساڵی 2011 دا ده‌ست پێ بکات ، ئه‌وه‌ش ڕوونه که ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ ستۆدیۆکانی به‌رهه‌مهێنانی سینه‌مایی شه‌ریکه‌کانی دابه‌شکردنی هونه‌ری ده‌ستی پێکردووه له ویلایه‌ته‌کانی ئه‌مریکاو به‌ریتانیا.
سه‌رۆکی کۆمپانیا روونی کرده‌وه که کاراکته‌ره‌کان لهوموسڵمانانه ده‌بن که ده‌توانن به زمانی ئینگلیزی بئاخافتن، وه‌له‌لایه‌ن خۆیه‌وه " یهوزبورن " پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرد که ده‌رکردنی وههافیلمێک ئاسان نیه چونکه ناتوانین وێنه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پیشان بده‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێپێ نه‌دراوه له‌ڕووی شه‌رعه‌وه ، به‌ڵام باوه‌ڕم وایه که بتوانین چیرۆکه‌که به‌شێوه‌یه‌کی باوه‌ڕ پێهێنهرو چێژبهخشهر بگه‌یه‌نین .
البشیر Dangiislam