بابه‌ت: بۆچونت ده‌ده‌یته پاڵ ( جان جاك ڕۆسۆ) له باره‌ی ئافره‌ت ؟
[size=21]بۆچونت ده‌ده‌یته پاڵ ( جان جاك ڕۆسۆ) له باره‌ی ئافره‌ت ؟[/size]
[size=20]جار‌و بار بێ بڕوایان و نه‌یارانی شهریتیش دانیان به ڕاستیدا هێناوه
بێگومان ئه‌و زانا‌و ناوداره بیانیانه‌ی كه دانیان ناوه به ڕاستی و دروستی و ڕێك و پێكی شه‌ریعه‌ت له باره‌ی ئافره‌ته‌وه زۆرن یه‌كێ له‌م زانایانه //
[/size]
[size=16]*** جان جاك ڕۆسۆ ***[/size]
[size=19]جان جاك ڕۆسۆ : كه به بابی ڕۆحی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی (1790) داده‌نرێ له كتێبی : (ئه‌میل)دا هه‌ڵوێست و بۆچوونی خۆی له باره‌ی ئافره‌ت له‌م چه‌ند خاڵه‌دا خستووه‌ته ڕوو :
* پێویسته ئافره‌ت له ڕێی سه‌رگه‌رم بوون به ئه‌ركی سروشتی خۆیه‌وه خزمه‌ت به گه‌ل و كۆمه‌ڵگا بكات , كه بریتیه له گرینگی دان به مێرد و منداڵه‌كانی .
* وه ده‌بێ ئافره‌ت له جیاتی لاسایی كردنه‌وه‌ی پیاو و خۆ پێشوبهاندنی هه‌وڵ بدات مێنایهتی ( أنوثه )ی خۆی تۆخ بكاته‌وه‌و له ده‌ستی نه‌دات .
* وا پێویسته ئافره‌ت به هیچ ڕه‌نگێك ماڵ و حاڵ به جێ نه‌هێڵێ و به بیانووی كاسبی و ئیشكردنه‌وه هه‌ڵوه‌دای ئه‌ملاو لا نه‌بێت .
* وه ده‌بێ ووریاو هۆشیار بێت و پیاوانی چلێس و نیاز خراپ و نزم و په‌سته فێڵی لێ نه‌كه‌ن و به ناوی مافه‌كانی ئافره‌ت و یه‌كسانكردنی له گه‌ڵ پیاودا نه‌یخه‌نه ته‌ڵه‌و داوی خۆیانه‌وه .[/size]
[size=23]ڕاو بۆچوونت له‌گه‌ڵ ( جان جاك ڕۆسۆ) دا یه‌ك ڕایه ؟؟ یان ڕای باشترت هه‌یه ؟؟[/size]
ئاماده كردنى :خوشكى من نوسه يبه ميرانى