بابه‌ت: ***_+>ڕوداوی شه‌و<+_***
[size=19]ڕوداوی شه‌و
وه‌رن له ماڵی دڵما کۆببنه‌وه
با ته‌هلیله و زکرێك بکه‌ین
له یادی تۆ خۆمان بکه‌ینه ژیله‌مۆ
بتۆێینهوه
هیچ کارگه‌یه‌ك تواوهمان نه‌توانێ سه‌ر له نوێ دروست بکاته‌وه
ڕشته‌ی یه‌که‌م با فرمێسک بێت.
پریاسکه‌ی دووه‌م با ئه‌وین بێت.
بوخچه‌ی خه‌ممان یه‌کاڵا بکه‌ین
سه‌راپا، تاوانه‌کانمان وورد بکه‌ینه‌وه
په‌تی سێداره ..
داری سێداره...
جه‌لا ده‌کانی به ردهم سێداره..
حاکمه شه‌رواڵ پیسه‌کان..
ئه‌وانیش له بوخچه‌ی خه‌ما..
سه‌ر له نوێ کێڵه‌ری خاکی ئه‌وان بین.
بڵندگۆی گریان هه‌ڵکه‌ن!
ئاوازی هه‌نسك با کۆرس بێ
نۆطهی ئاوازه‌کان، با ئه‌شك و حه‌سره‌تی..
بێ باوکه‌کان بێ.!
که سێك نیه بپرسێت بۆ؟
هه‌موو تان وێڵن به دوایی سکتاندا.
ته نها چاوتان له تونیلی گیرفانتانه!
ئه‌و تۆنێله‌ی که ده‌رناچێ
وه‌رن کامتان گریان ..
وه‌رن کامتان بۆ خه‌ممان سوتان
ئێمه په‌رده‌ی داپۆشه‌ری عه‌یب و عاری ئێوه بووین
له بیرتانه ئێمه چه‌پکه گوڵی ناو ده‌ستی دیاری ئێوه بووین
ته‌نانه‌ت !
ده‌سڕی چڵماوی و لیکاوی ..
ناو گیرفانی ئێوه بووین
شه‌وی تاریکمان بۆ ته دێوه زمه‌ی خه‌م....
روناکی عشقی ئێمه‌تان کوژانده‌وه
بهرماڵهکانتان دزین، ئاوی ده‌ست نوێژه‌کانتان ووشک کردین
ده‌متان به‌ستین..!
تا نه توانین زیکرهکانمان..
له زنجیره‌یه‌کی یادگاریدا، بۆ په‌روه‌ردگار
بکه‌ینه دیاری.
ئێوه ته‌لیسمی شه‌یتانن
درۆ فێر بوون
درۆیه‌کی جوانی، درۆیه‌کی شانۆ، درۆیه‌کی دراما ئاسا
دیاری ده‌ستی ئێوه قه برسانێکی وون بووه
قه‌برسانێکی وێران، کێلی شکاو.
خۆڵ پوکاوه
له جیاتی گڵی ته‌ڕو بڕ
لمی زیخاویتان هێناوه.
پاره‌ی گیرفانی مناڵانتان دزی...
گوڵه خونچه‌ی باخچه‌کانتان قرتاند
بۆیه ده‌ریا له شه‌رماندا بێ ده‌نگ بوو!
کانی له تاو ئازار ووشك بوو!
هه‌ور ڕه‌ویه‌وه
په‌لکه زێڕینه خۆی دزیه‌وه!
مانگه شه‌ویش خۆی شارده‌وه!
ڕۆژیش له تاواندا سه‌ری داخست
هه‌موو بوونه فرمێسکێکی یاقوتی و، له باوه‌شی خه‌می خاکی دایکا
سه‌ریان کرده سه‌ر کۆشی ئه‌و.
تا له پێکه‌نینی ئێوه دوور بن
له قه‌ره‌باڵغی ئێوه بێ به‌ڵابن
له ته‌لیسمه بۆگهناویهکانتان سحراوی نه‌بن
ئێوه ده‌مامکی درۆتان هێناوه به سه‌ر خۆتاندا
ده‌ست کێشی ڕه‌شیتان هێناوه به سه‌ر ووڵاتا
چرکه‌و میلی کات ژمێرتان لێ دزیوین..
نه کاتمان دیاره‌و نه ژیانمان ڕوونه
دواڕۆژمان بیابانێکی دووره
ئێمه تینوین له‌و بیابانه..
که چی درۆکانتان وه‌ک تراویلکه
هه‌ڵمان ده‌خه‌ڵه‌تێنن بۆ قومه ئاوێك
ڕۆحی ئێمه‌تان کردۆته پاسپۆرتی گیرفانی خۆتان!
ئسکیشمان بۆته گۆچانی ده‌ستی ئێوه
لێومان قڵیش، جه‌سته‌مان بێ ئاوه
ئه‌تانه‌وێت که‌شیی پشتی حاجیه‌کانمان لێ بفڕێنن..
ده‌ستی نزای دایکانمان لێ بشارنه‌وه
سۆز‌و خۆشه‌وستی دایك و باوك بسڕنه‌وه
ئێوه کێن؟
ئیبلیس که سه‌یرتان ده‌کات..
له شانۆی ئێوه شه‌رمه‌نده‌یه
عیفریدهکان که سه‌یری دیکۆری شانۆتان ده‌که‌ن
ڕاماون، ده‌سته‌وسانن، هه‌ر سه‌رسامن!!!!!
ئه‌وه‌نده ناوتان پیسه ..
له هیچ مێژویه‌ك دا ناوتان نه‌براوه
گه‌ر به سه‌ر سهوزایدا بڕۆن زه‌ردی ده‌که‌ن
به سه‌ر ته ڕا ی‌دا بێ ئاوی ده‌که‌ن
به سه‌ر پێکه‌نیندا زوقماوی ده‌که‌ن
خۆشیه‌کان ده‌خنکێنن
کۆمه‌ڵگا ده‌پسێنن
خۆشه‌وستی وه‌ك کۆنکرێت له جێی خۆیدا ماڵه‌ی خه‌می لێده‌ده‌ن و..
بۆ ئه‌به‌دی ده‌یچه‌قێنن
داوای لێبوردن ده‌که‌م له‌م شعرهم ..
له دیوانی کهرهسهیدا ئه‌م جاره‌یان تۆبه ده‌که‌م
به‌س لێم ببوره ئه‌م جاره‌یان..
لیقاو و بۆگه‌ناوی ئه‌وانم خسته ناو شعر
شعری هاوڕێم، هاوڕێ گیان..
من ده‌زانم له زینداندا تۆ هاوڕێم بوویت
له ته‌نهایی گۆرانی و ئاوازی من بوویت
له نامۆی تۆ خونچه‌ی ده‌م به پێکه‌نینی من بوویت
له شه‌وی سارد گه‌رم داهێنه‌ری لاشه سه‌رما برده‌ڵه‌که‌ی من بوویت
لێم ببوره....
ده خۆت بکه‌وه ووشه
شعره گیان
داوابکه با ووشه‌کان له دهورتا کۆببنه‌وه
بۆ قیزه‌ونی ئه‌و بۆگه‌نانه..
سه‌ر له‌نوێ دایان بڕێژهرهوه
خۆت قسه‌که و، خۆت بنوینه
من له تاو بێ ده‌نگی خۆم که‌وتمه ووته
تۆش له تاو پیسی ئه‌وان بکه‌وه‌ره ناو ووشه
بیانکه‌ره مه‌نهۆڵی زێراب ...
تا له ها ڵاوی ئه‌و مه‌نهۆڵه
ئه‌وان به‌مناڵ وژن و پیرو جوانی ووڵاته‌که‌م بناسێنه
بیانکه‌ره گۆمێکی مه‌نگ
هه‌رچی سه‌ره مێکوتهو کرم و قالۆنچه‌و سیسرکه له ده‌وری ئه‌وان کۆیکه‌یته‌وه
ئاگات لێیه شعری هاوڕیم چی ده‌که‌ن
هاوڕی گیان لێم ببوره ئه‌م جاره‌شیان
بۆیه داوام له تۆ‌و له خامه‌و له پهڕاومه..
تا ببینه زیندانێکی چوار گۆشه بۆ ئه‌وان
ئاگاتان لێیه، له ناو ئه‌و چوارینه‌ی ئێمه‌دا..
چۆن به ورگ زلی وه‌ستاون
له لایی ڕاستیان
ناموسی خه‌ڵکه‌و، له لایی چه‌پیان سه‌رمایه‌یان
نه تف کار له‌وان ده‌کات
نه له میژوو ده‌ترسن
هاوڕێم من زۆر دڵ ته‌نگم ئه‌م شه‌و
وا هه‌ناوم گڕی گرتوه‌و..
جگه‌رم له‌ت له‌ت ده‌کریت
وا تاریکیش خه‌ریکه ده‌م خنکینێت
دێوه‌زمه‌ی خه‌فه‌ت له ده‌ورم ئاڵاون
ئه‌شك و حه‌سره‌ت به چۆکه‌وه، له به‌رده‌ما دانیشتون
چاوه‌ڕوانی ئاهێکی دوور‌و درێژی منن
خۆ ئاگات لێیه له داخی ئه‌وان
هه‌ناسه‌م چۆن به شاندی گیانما ده‌چیته خواره‌وه...
هه‌موو ووشه‌کانم بۆ خۆپیشاندانیک ئاماده ده‌کات
تۆ بڕیار به، ووشه‌کانم کۆکه‌ره‌وه!!
با ووتافی خۆشه ویستی دروست بکه‌ن
ئه‌و قیزه‌ونانه له ژێر پێنێن
با له دوای ئه‌م کازێوه..
شنه بایه‌کی خۆشه‌ویستی
له په‌ستانی به‌رزی شعرۆ
تا په‌ستانی نزمی شاعیر
ڕه‌شه بایه‌ك دروست بکه‌ن
هه‌موو ته‌لیسمه سحراویهکان
به‌ره‌و ئاسمانی شینی کاڵ به‌رن...
تا له ڕه‌نگه‌کانی په‌لکه زێڕینه‌دا بسوتێنن
هاوار بکه ن بۆ په پوله
با پرشنگی ئاورنگاوی به ده ست بێنن
سه‌ر له نوێ به سه‌ر گوڵه سیسهکاندا بی پرژێنن
تا چرۆی گوڵه‌کان ده‌ست پێبکاو..
به‌هار له‌گه‌ڵ ئوکسجین سه‌ر ده‌ربێنێ
گه‌ردیله‌کان ببنه ووشه‌ی خۆشه‌وستی
ئه‌له‌کترۆن و پرۆتۆن و نێوترۆن، بکه‌نه ڕووبار‌و چه‌م و کانی.
هه‌رچی ئه‌و قیزهونانهیه
هه‌رچی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌یه
ببنه گڵ و کراسێکی به‌ری خاکی
ئێمه ....
سه‌ر له نوێ ده‌ست خه‌ینه ناو ده‌ستی یه‌ك و
به گوشینی په‌نجه‌کانمان..
تاوانه‌کانمان هه‌ڵوه‌رێ
خۆمان به یه‌کدا بده‌ین و
شانمان له شانی یه‌ك بخزێنین ..
باوه‌شی برایانه بۆ یه‌کتری بکه‌ینه‌وه
تا هه‌رچی ته‌پوتۆزی ئه‌وانه
لێمان هه‌ڵبوه‌رێ و
بۆن و گوڵاوی باوه ڕداری
به خۆماندا بکه‌ینه‌وه
ماکوان
[/size]
ريكاى راستى