بابه‌ت: سڵاو كردن يان به‌یانی باش ؟!
[size=19]السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
منیش ئیستا له یانه‌و له جێ تر هه‌ر ده‌لیم سڵاو
به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌م ته‌ركی بكه‌م كه وابێت.
هیوادارم ئێوه‌ش خۆتان ڕابینن له سه ر ئه مه[/size]
[size=22]سڵاو كردن يان به‌یانی باش ؟![/size]
[size=19]
سڵاو كردنێك كه له ئیسلامه‌وه فێر بووین و ئه‌م ئاینه وه‌كو به‌رنامه بۆی به ڕه‌حمه‌ت هێناوین : ( السلام علیكم ورحمه الله وبركاته ) سڵاو ئارامی و ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی و به‌ره‌كه‌تی خواییتان له‌سه‌ر بێت , وه‌ڵامی سڵاویش ( وعلیكم السلام ورحمه الله وبركاته ) ئه‌م جۆره سڵاو كردنه له پێغه‌مبه‌ره‌وه فێر كراوین .
زۆربه‌ی خه‌ڵكی كه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن له جیاتی سڵاوی ئیسلام ده‌ڵێن ( به‌یانی باش ) ئه‌م سڵاو كردنه سڵاوكردنی ئاگر په‌رستانه ( المجوسیه ) , كه بیر‌و ڕای به دوو هێز هه‌یه ( باشی و خراپه ) وێنه به ڕوناكایی و تاریكی ده‌هێنێته‌وه , وه وه‌ڵامه‌كه‌یشی به‌هه‌مان شێوه ( به‌یانی باش ) یان ( سه‌رچاوم ) !!
پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) هانمان ده‌دات بۆ سڵاو كردن به سڵاوكردنی ئیسلام كه ده‌فه‌رموێ : (( الا أدلكم على شي‌ء اذا فعلتموه تحاببتم ؟ قالوا بلى يارسول الله , قال: أفشوا السلام بينكم تحاببتم ))
واته : ئایا شتێكتان پێ بده‌م و فێرتان بكه‌م ئه‌گه‌ر كردتان یه‌كتریتان خۆش ده‌وێ ؟ ووتیان به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا , فه‌رمووی : سڵاو له نێوانتان بكه‌ن یه‌كتریتان خۆش ده‌وێ .[/size]
[size=22]كه‌واته ئه‌م سڵاوكردنهی له ئیسلامدا فێر بووین دوو سودی زۆر گه‌وره‌و گرینگی هه‌یه :[/size]
[size=19]
1- خۆشه‌ویستی و برایه‌تی له نێوان خه‌ڵكی دروست ده‌كات و په‌ره‌ی پێده‌دات .
2- بۆ ( السلام علیكم ) = (10) پاداشتت ده‌ستده‌كه‌وێت , ( ورحمه الله ) = (10) پاداشتی تر , ( وبركاته ) = (10) پاداشتر تر , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر چاكه‌یه‌ك ده‌نوسرێ به یه‌ك به‌ده , وه چه‌نده‌ها جار دووباره ده‌بێته‌وه , وه وه‌ڵامدانه‌وه‌یش به‌هه‌مان شێوه پاداشته‌كه‌ی وه‌ك سڵاو كردنه .
خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی وه‌ڵامی سڵاو كردن ده‌فه‌رموێ : (( واذا حييتم بتحية فحيوا بأحسن منها أو ردوها ))
واته : ئه‌گه‌ر سڵاوتان لێكرا سڵاوی لێ بكه‌نه‌وه به باشتر یان ( وه‌ك خۆی ) وه‌ڵامی بده‌نه‌وه . ((( وعلیكم السلام ورحمه الله وبركاته )))
وه له چوون و هاتندا واباشتره هه‌ر به سڵاو كردن ( السلام علیكم ورحمه الله وبركاته ) پێشوازی و خواحافیزی له‌یه‌كتر بكه‌ن له بری : ( خواحافیز , ماڵئاوا , به هیوای دیدار ... ) .
با خۆمان به ئاكاره‌كانی ئیسلام بڕازێنینه‌وه
خۆمان به ڕه‌وشتی جوان و پاكی ئاینی ئیسلام به‌هره‌مه‌ند بكه‌ین
خۆمان بگۆڕین بۆ شوێنكه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ر ( درودو سه‌لامی خوای لێبێت )
هه‌نگاوه‌كانمان به گوێره‌ی پڕۆگرامی قورئان و سوننه‌ت بێت
شوێنكه‌وته‌ی دوای ڕێگه‌و ڕێبازی پیاو چاكان و پێشه‌وایانی ئیسلام بین
با توێشوو هه‌ڵگرین و كۆی بكه‌ینه‌وه هه‌رچه‌ند به بچوكترین چاكه بیڕوانین كه له خودی خۆیدا زۆره و گه‌وره‌یه
سه‌ڵات و سه‌لام بڕژێت به‌سه‌ر گیانی پێشه‌وامان پێغه‌مبه‌ر و خانه‌واده‌و هاوه‌ڵان و گشت باوه‌ڕداران بیت تا ڕۆژی دوایی ....
كه واته باخؤمان رابينين به سلام عليكم
يان سلام عليكم ورحمة الله وركاته
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته[/size]
[size=22]ئاماده كردنى : خوشكى من نوسه يبه ميرانى
براى بجوكتان بلند[/size]