بابه‌ت: شاعیرانی ئێستا چۆنن؟؟؟
جاران شیعر پێویستی به توانایه‌کی زۆر هونه‌ری هه‌بوو، پێویستی به خیبره‌یه‌کی چه‌ندین ساڵه هه‌بوو، پێویستی به کێش و سه‌روا هه‌بوو، پێویستی به ووشه‌ی ڕه‌سه‌نی کوردی هه‌بوو، پێویستی به سروش ( الهام ) هه‌بوو، نه ده‌با له یاسا لا بدات.
به‌ڵام!! ئێستا لای زۆربه‌ی شاعیره لاوه‌کان ئه‌م هه‌موو پێداویستیه فه‌رامۆش کراوه، ته‌نها بۆ ناو و ده‌نگ، بۆ عه‌رزی عه‌زه‌ڵات، بۆ خۆ نواندن، بێ گوێ دانه هیچ یاسایه‌کی شیعری.. حه‌زده‌که‌م ڕای به‌ڕێزتان وه‌ربگرم ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته
تێبینی/ من مه‌به‌ستم به‌شێکه له‌و که‌سانه‌ی که خۆیان خزاندۆته نێو دونیای شیعره‌وه. چونکه ئێستاش کورد خاوه‌ن چه‌ندین شاعیری لاوی به توانا‌و خاوه‌ن خیبره‌یه.
وه هه‌ندێکیش هه‌ن شیعر ده‌نووسن ته‌نها بۆ خۆیان، مافی ئه‌وه‌ش ناده‌ن به خۆیان، پێ یان بڵێن شاعیر و به به‌رهه‌مه‌کانیان بڵێن شیعر وه‌ک ڕێزێک بۆ شاعیره گه‌وره کلاسیکه‌کان . ئه‌م جۆره شاعیرانه به ڕای من جاوه‌ڕوانی شتی جوانتر و باشتریان لێ ده‌کرێت گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم کاک سرهنگ یه‌کێکه له‌م جۆرانه .
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم