بابه‌ت: ژیانی هونەرمەند زه‌که‌ریا عبدالله
ژیانی هونەرمەند زه‌که‌ریا عبدالله
زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵلا له هه‌ولێر له كوردستان له‌دایك بووه. له سه‌رده‌می منداڵی‌دا زۆربه‌ی كات و خولیای خۆی به مۆسیقا به سه‌ر بردووه. ئه‌و لهبنهماڵهیهكدا گه‌وره بوو كه مۆسیقایان به مه‌زنترین هۆگری خۆیان داده‌نا.
له ساڵی 1993 كوچی كرد بۆ سوید و كاری مۆسیقای ده‌ست پێ كرد، هه‌ر له وێ ده‌ستی به ژه‌نینی كیبۆرد كرد له گه‌ڵ سترانبێژانی ناوداری كورد، له ساڵی 1998 یه‌كه‌م ئالبوومی خوێ به ناوی تۆ هاتی بڵاو كرد و بوو به سه‌كۆیه‌كی په‌ڕینه‌وه بۆ ناو دونیای مۆسیقا و توانی ناوی خۆی له وێدا دیاری بكات.
له ساڵی 2000 دووه‌مین ئالبوومی به‌ناوی بگه‌ڕێوه بڵاو كرده‌وه، پاشان په‌ره‌ی به كاره‌كانی دا و به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاڵبوومی دایه له ساڵی 2001 دا زیاتر له ملیۆنێك لایه‌نگری كوردی په‌یدا كرد. هه‌ر له‌وه به دواوه گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامی هه‌بووه تا ئه‌و راده‌یه‌كه هه‌موو كات به ئاسانى ده‌یتوانی لایه‌نگرانی زۆر له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه.
له ساڵی 2002 ئاڵبوومه نوقرهییهكهی خۆی به ناوی رۆژگار بڵاو كرده‌وه و هه‌موو لایه‌نگرانی مۆسیقای كوردستانی بۆ لای خۆی راكێشا. ئه‌م ئالبوومه تا ئێستا 1.5 ملیون كۆپی لێ كراوه و بووه‌ته ئالبوومی نوقره‌یی ئه‌و له كوردستان. به هۆی ئه‌م ئالبوومهوه لایه‌نگرانی زۆری له كوردستان په‌یدا كرد كه 14 ستران له خۆی ده‌گرێ و هه‌روه‌ها كلیپ و ڤیدیۆی زۆری بۆ سترانه‌كانی كردووه و له هه‌موو كهناَله كوردیهكانى وه‌كوو Kurdistan TV و KURDsat بڵاو ده‌كرێنه‌وه و ته‌نانه‌ت له ئه‌ستێره‌یه‌كی هونه‌ریش گه‌وره‌تر و رێزدارتر بووه.
زه‌كه‌ریا به‌بوون به‌ئه‌ستێره قه‌ناعه‌تی نه‌كردووه و ئالبوومی تیلیناز ى له ساڵی 2004 بڵاو كرده‌وه كه بوو به ئالبوومی زێرینی زه‌كه‌ریا كه له كوردستان سێ ملێون كۆپی لێ بڵاو كرایه‌وه، زه‌كه‌ریا لایه‌نگری لاوی زۆری هه‌یه، به‌ڵام لایه‌نگرانی مۆسیقاكه‌ی له هه‌موو ته‌مه‌نێك ده‌گرنه خۆ.
تازه‌ترین به‌رهه‌مى زه‌كه‌ریاش ئالبوومى (گه‌نجى پیر)هكهلهگهڵ ده‌سپێكردنى ساڵى نوێى 2007 بڵاو كرایه‌وه‌و تیایدا هه‌وڵى داوهلهههموو روویهكهوهچ وه‌ك مۆسیقا، چ وه‌ك ته‌كنیك و ته‌كستى گۆرانییه‌كان شێوازێكى تازه و هه‌ندێك جیاواز له‌به‌رهه‌مه‌كانى پێشووى پێشكه‌ش بكات.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌كه دواى چاوهڕوانییهكى زۆر هات، هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م بڵاوبوونه‌وه‌ى له‌هه‌موو ناوه‌ند و شوێنه‌گشتییه‌كاندا له‌كوردستان بوونى خۆى سه‌پاند و واى لێ هات روو بكهیتهههر شوێنێكى كوردستان گوێبیستى ده‌بیت، ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆكانى كوردستانیش به شێوه‌یه‌كى زۆر فراوان و به‌ربڵاو گۆرانییه‌كانى ئه‌م ئالبوومه تازه‌یه‌ى زه‌كه‌ریا په‌خش و بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
وێڕاى هۆنراوه‌كانى شاڵاو عه‌لى كه‌له‌هه‌موو ئالبوومهكانى زه‌كه‌ریادا جێ په‌نجه‌ى به‌رچاو و دیاره، له‌م به‌رهه‌مه‌دا بۆ جارى یه‌كه‌م له‌كۆى 12 گۆرانى؛ نۆ هۆنراوه‌ى سامى ئه‌رگۆشى كردووهتهگۆرانى كه‌ناوى ئالبوومهكه(گه‌نجى پیر) و كلیپى (گوڵێ) دوو له‌و هۆنراوانه‌ن.
به‌پێى ژماره‌ى فرۆشراوى به‌رهه‌مه‌كه، نێوهندههونهرییهكان له‌و باوه‌ڕه‌دان ئالبوومى تازه‌ى زه‌كه‌ریا دهبێتهپڕفرۆشترین ئالبوومى ئه‌مساڵى 2007.
سەرچاوە مالپەری سەرەکی هونەرمەند
ئه مانه ش جه ند وينه يه كى هونه رمه ند خوم بوم ئاماده كردون
ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت
ئیدی نازانم..
چۆن سنگ ئه‌نێت به عیشقه‌وه !!!