بابه‌ت: چه‌ند به ژانه ماڵئاوایی
چه‌ند به ژانه ماڵئاوایی
چه‌ند به ژانه ماڵئاوایی و سرودی گریان
چه‌ند به ئێشه بێته به‌ر گوێم ئاوازی زریان
خۆزگه ئه‌و کفنهم نه‌دیایه کرایه به‌رت
چی ئه‌بو په‌نجه‌م ببوایه به شانه‌ی سه‌رت؟
ڕۆژ دێ و ده‌روات ئه‌خولێته‌وه تاره بیناییم
هه‌ڵی ئه‌که‌م چرای چاوم بۆ ده‌ورو به‌رم
رۆژانێ بوو ساڵانێ بوو رۆژگارێ بوو ڕۆی
خۆشمئه‌ویست گۆڕی ته‌نیا بردیه‌وه بۆخۆی
گوڵی وشک داری پیریم ته‌نیا مایه‌وه
ناڵه‌و گریانی به‌د بهختیم جوابی دایه‌وه
خۆزگه هاوار له سایهتا ئه‌بووم به ژیان
به‌ڵام سه‌د ئاخ لێک دابران لێم نه‌برایه‌وه
کۆستت خستم ته‌نیات کردم ئای چه‌رخی زاڵم
فه‌رامۆشم که ڕه‌شپۆشم شکسته باڵم
سه‌رم به‌فری لێ نیشتوه دڵیشم گڕکان
بای ناوه‌ختیش به به‌رگوێما مردنی درکاند
ده‌م ده‌م ئه‌شکی بێداریمه خور خور دێته خوار
یادگاری ئه‌و ڕۆژانه‌شم جه‌سته‌می ژاکاند
ماڵئاوایی یه‌ک جاریه دیاره ماڵئاوا
که خۆشم دێ به دیداری هه‌ر وای له چاوما
پرسیم ئاخۆ هه‌بێ وه‌ک من کۆس که‌وتوو؟
وه‌ک من جگه‌ر بریندار و وه‌ک من گڕگرتو؟
ئه‌و هاواره‌ی که من هه‌مه ئازاره ئازار
بێ‌شک ئه‌گاته لای یاری هه‌میشه نوستوو
ئیسماعیل خورماڵی.