1

بابه‌ت: چه‌ندحاڵه‌تێكی گومانلێكراوى ئه‌نفلۆنزای به‌رازله‌كوردستاندا هه‌ن

[size=24]انست و ژینگە - وه‌زیری ته‌ندروستی: چه‌ند حاڵه‌تێكی گومانلێكراوى ئه‌نفلۆنزای به‌راز له‌ كوردستاندا هه‌ن
Peyamner PNA – وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند؛ له‌ رابردوودا 11 حاڵه‌تی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له‌ هه‌رێمی كوردستاندا تۆماركراون و له‌ئێستاشدا چه‌ند حاڵه‌تێكی گومانلێكراو هه‌ن.

به‌سه‌رپه‌رشتی دکتۆر زریان عوسمان وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ  لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ئێستای هه‌رێم به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه‌ و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی گومانیان لێده‌كرێت به‌ وردی گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا، هه‌روه‌ها چه‌ندین رێوشوێنی پێویست گیرانه‌به‌ر و بڕیاریان له‌باره‌یه‌وه‌ درا.

پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگه‌یاند: به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای H1N1 كه‌ به‌ ئه‌نلفۆنزای به‌راز ناسراوه‌، كه‌ ئێستا له‌شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق و وڵاتانی دراوسێ (توركیا و ئێران) ژماره‌یه‌ك له‌ توشبووان به‌و په‌تایه‌ هه‌ن، بۆ زیاتر رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی پاراستنی ته‌ندروستی شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئه‌نجامدا.

د. زریان وتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوێبیستی به رێوه‌به‌ری ئه‌و به‌شه‌كان بووین، بۆئه‌وه‌ی بزانین ئاماده‌كاری و تواناكان چه‌ندن و پێداویستییه‌كان چین و تائێستاش چی كراوه‌ و ده‌توارێت چی تر بكرێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش پلانێكی تۆكمه‌ و تێروته‌سه‌لمان داڕشت له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ و تیمی خێرای پزیشكیمان له‌ شاره‌كاندا دروستكردووه‌ تا بتوانن بگه‌نه‌ هه‌رشوێنیك كه‌ گومانی بوونی نه‌خۆشییه‌كه‌ی لێبكرێت و ئامۆژگاری هاووڵاتیان بكرێت و چاره‌سه‌ریی پێویستیان پێبدرێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پێویست بكات بگوازرێنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ركاتێك نه‌خۆشییه‌كه‌ بڵاوبوویه‌وه‌ میدیاكانی لێ ئاگادار بكرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنمایی پێویست تا بتوانرێت له‌كه‌مترین كاتدا له‌ مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌.

وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند: له‌ رابردوودا 11 حاڵه‌تی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له‌ هه‌رێمی كوردستاندا تۆماركراون و له‌ڕێگه‌ی میدیاكانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ئێستاشدا چه‌ند حاڵه‌تێكی گومانلێكراو هه‌ن، له‌ هه‌ولێرحاڵه‌تێك هه‌یه‌ زۆر پێده‌چێت ئه‌نفلۆنزای به‌راز بێت كه‌ له‌ تكریته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌، ئه‌و كه‌سه‌ پێشتر خێزانه‌كه‌ی به‌و نه‌خۆشییه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌شی پۆزه‌تیف ده‌رچووه‌.

له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا د. زریان وتی: ئه‌و 11 حاڵه‌ته‌ی كه‌ پێشتر له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركرابوون چاره‌سه‌ری پێویستیان دراوه‌تێ و چاكبوونه‌ته‌وه‌، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ژێر گوماندان رێوشوێنی پێویست له‌باره‌یانه‌وه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی تاقیگه‌یین، هه‌ركاتێكیش ئه‌نجامه‌كان ده‌رچوون، ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ و هیچ شتێكیش ناشارینه‌وه‌ و شه‌فافیه‌تی ته‌واومان هه‌یه‌. وتیشی: پێویسته‌ هاووڵاتیانی كوردستان هۆشیار بن و پێویست به‌ ترس و دڵه‌ راوكێ ناكات، چونكه‌به‌ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ به‌ دور ده‌بن.

د. زریان ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پته‌وتر ده‌كرێن، چونكه‌ خه‌می سه‌ره‌كیمان له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندندایه‌، به‌تایبه‌تی قوتابخانه‌كان، هه‌روه‌ها پێویسته‌ مه‌شقی زیاتر به‌ مامۆستایان بكرێت بۆئه‌وه‌ی پشكنین بۆ خوێندكاره‌كانیان بكه‌ن ئه‌گه‌ر گومانی نه‌خۆشییه‌كان لێكران هیوادارشین بتوانیین به‌ كه‌مترین زیان له‌و نه‌خۆشییه‌ رزگارمان ببێتن به‌ریگریكردنیش له‌و نه‌خۆشییه‌ له‌ پێشكه‌وتووترین وڵاتانی جیهان (ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا) ناكرێت، چونكه‌ نه‌خۆشییه‌ له‌ هه‌وادا له‌ مرۆڤێكه‌وه‌ بۆ مرۆڤێكی تر ده‌گوازرێته‌وه‌.
Peyamner PNA

[/size]

2

وه‌ڵام: چه‌ندحاڵه‌تێكی گومانلێكراوى ئه‌نفلۆنزای به‌رازله‌كوردستاندا هه‌ن

اینشالا ئه‌و شته‌ راست نیه‌
ده‌ست خۆش

يؤفانتس يانةى دوينئ ئةمرؤ سبةى
http://smn21.com/up/uploads/jpg/f0c88882ff.jpg

3

وه‌ڵام: چه‌ندحاڵه‌تێكی گومانلێكراوى ئه‌نفلۆنزای به‌رازله‌كوردستاندا هه‌ن

سوباس بوبةيامة كةت كاك ئيدريس كيان

4

وه‌ڵام: چه‌ندحاڵه‌تێكی گومانلێكراوى ئه‌نفلۆنزای به‌رازله‌كوردستاندا هه‌ن

[size=16]ده‌ست خۆش بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌.[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/ac15a7bdff.jpg

5

وه‌ڵام: چه‌ندحاڵه‌تێكی گومانلێكراوى ئه‌نفلۆنزای به‌رازله‌كوردستاندا هه‌ن

من كويم ليبووه ده لين به سيوى ئيعتيادى زؤؤر خراتره
له ئه نفله وه نزاى به راز
ده ستت خؤشبيت كوله كه م

[size=30][email protected][/size]

6

وه‌ڵام: چه‌ندحاڵه‌تێكی گومانلێكراوى ئه‌نفلۆنزای به‌رازله‌كوردستاندا هه‌ن

big_smile:D:Dawa be ewa naxosh ka dagareinawa la gal xoman botan
denin yani aorupekan hhhhhhhhhhhham naxoshia xwaya la emash badur be
dast xosh bet sarkaw tw by ma trsn xo ba nusin naygrnawa:lol::lol:

http://kurdup.com/up/uploads/picture/241e5e9f6e.jpg
[size=24]مااصعب ان تبکي بلا دموع...وما اضعب ان تذهب بلا رجوع..وما اضعب ان تشعر بالضیق..وکأن المکان من حولک یضیق[/size]:(:(