1

بابه‌ت: ئاردی ســپی، ئاردی بـۆر

[size=16]نان یان سەموون بە ئاردێكی تەواو كە لە گەنمی تەواوەوە whole-wheat وەرگیرابێت هەمان ئەو چێژەی هەیە كە لە ئاردێكی سپی كە لە گەنمێكی سپیكراوەوە وەرگیرابێت، بەڵام كە مەسەلەكە دەگاتە سوودە تەندروستییەكان، ئەوسا نان یان سەموون و مەعكەرۆنەش كە بە ئاردی گەنمی تەواو دروستكرابێت رێژەیەكی زۆری لە ریشاڵی روەكی Fiber تێدایە ئەمە مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی وەكو نەخشی دڵ و كۆلیستیرۆلی بەرز و نەخۆشی شەكرە و قەبزی دەپارێزێت، هەروەها پاش خواردنی ئەم جۆرە نانە مرۆڤ زووتر هەست بە تێربوون دەكات، دەرەنجام كەمتر نان دەخوات. كەچی نان یان سەموون بە ئاردی سپی، هەستی تێربوون پاش خواردنی دوادەخات و دەرەنجام مرۆڤ بڕێكی زیاتر دەخوات، ئینجا زووتر هەرس دەبێت و دەگۆڕێت بۆ شەكری گلوكۆز، بۆیە ئەگەری زیادبوونی كێش و قەڵەوی دیتە پێشەوە. رۆژانە بە لای كەم سێ جار پێویستیمان بە خواردنی نان یان سەموونەوە هەیە. هەندێك لە كۆمپانیاكانی خۆراك توانیویانە گەنمی تەواو یان دانەوێڵەی تەواو بكەن بەئاردی سپی، چونكە گەلێك كەس بە تایبەتی منداڵان ئارەزووی چێژ و خواردنی نان یان سەموونی سپی دەكەن پتر لە نان یان سەموون بە ئاردی بۆر(ئاردی ئەسمەر). كە رێژەی گەم یان دانەوێڵەی تەواو لە نان یان سەموو یان مەعكەرۆنەدا گەیشتە 51%ی كێشەكەی، ئەو كاتە بەم نانە دەووترێت نان لە ئاردێكی تەواو كە تەندروستییانەیە.


گوڵان
[/size]

2

وه‌ڵام: ئاردی ســپی، ئاردی بـۆر

[size=16]ده‌س خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌.[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/ac15a7bdff.jpg

3

وه‌ڵام: ئاردی ســپی، ئاردی بـۆر

[size=16]سوپاس کاک که یوان[/size]

4

وه‌ڵام: ئاردی ســپی، ئاردی بـۆر

دةست خؤش بةريزهةربزيت

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

5

وه‌ڵام: ئاردی ســپی، ئاردی بـۆر

y_a_s نووسی:

دةست خؤش بةريزهةربزيت

[size=16]سوپاس سه رکه توبیت[/size]

6

وه‌ڵام: ئاردی ســپی، ئاردی بـۆر

ده‌ستت خۆش بيت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

7

وه‌ڵام: ئاردی ســپی، ئاردی بـۆر

به‌هجه‌ت نووسی:

ده‌ستت خۆش بيت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

[size=16]سوپاس کاک به هجه ت[/size]