1

بابه‌ت: -------> گله‌یی له‌ ده‌روازه‌ی ووشه‌كانه‌وه‌ <------

[size=19]گله‌یی له‌ ده‌روازه‌ی ووشه‌كانه‌وه‌


  ا  ئاهی ووڵاتم كۆده‌كه‌مه‌وه‌

                                         هه‌نسكی كورستان له‌ كۆڵ ده‌گرم
  ب  باخچه‌ی گوڵه‌ شیلانی رۆحم

                                         گوڵه‌ گێلاسه‌كانی دڵم هه‌ڵده‌وه‌رێنم
  پ  په‌یامی خۆشه‌ویستی

                                         له‌ شه‌ره‌نگێزی و زگار بوونه‌وه‌ ده‌گرم
  ت  تالێری شاخ له‌ ئازاری ووردو خاش

                                         فرمێسكی خۆڵ هه‌ڵده‌وه‌رێنێ
  ج  جریوه‌ی چۆله‌كه‌ی به‌ره‌به‌یان

                                          ئاوازی ترسناكی تیا ده‌بینم
  چ  چ جۆرێكه‌ ئه‌م دڵه‌ی من

                                         له‌گه‌ڵ( نوها) دا ته‌نها هه‌وێنی خه‌م ده‌گرن
  ح  حۆریه‌كانی دنیا

                                         هه‌ر له‌ دۆزه‌خه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن
  خ  خه‌ون ده‌بێته‌ ڕاستی

                                        ( ڕوویا) ش بۆ جارێك سه‌ركرده‌ی ده‌كه‌م
  ڕ  ڕێبواران خاوه‌نی ماڵن

                                          له‌ شه‌و ڕێیان ژیار ده‌گرن
  ڕووداو بۆته‌ سینه‌ما

                                          ته‌ماشاوان له‌ سینه‌ما سینه‌ما ترن   
  ز  زوو زووش زه‌نگی كاتژمێری زه‌مه‌ن ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌

                                           ‌ كه‌چی  ئێمه‌ش خه‌واڵوتر ده‌بین
  ژ   ژوانمان مه‌ترێزی خه‌مه‌

                                            شه‌هیدانی تیا ده‌بینن
  س  سوارچاكان ده‌گلێن و گێله‌پیاوان

                                             زرته‌ بۆر بوون به‌ سه‌رماندا
  ش  شۆڕبونه‌ته‌وه‌ به‌ ناخی هه‌ستی جوانماندا

                                             بوینه‌ته‌ مه‌دالیای ده‌ستی ئه‌وان
  ع  عه‌زیزی میسر بۆته‌ جه‌لادی یوسف

                                              له‌ زینداندا حه‌زره‌تی ده‌گرێ
  غ  غه‌ریبان له‌ تاراوگه‌ دا ئارام ده‌گرن

                                              له‌پێ ده‌شتی خۆیاندا نامۆ ده‌بن
  ف  فیراق بۆته‌ په‌رده‌ی جوانی

                                          خۆشه‌ویستان له‌ دامێنی چیای فیراق ده‌مرن
  ڤ  ڤه‌ژین بۆته‌ وێرانه‌

                                           ژیانه‌وه‌ له‌ مه‌رگه‌وه‌ ڕۆح ده‌گرێ
  ق  قوربانی بۆ قوربان ده‌كه‌ن

                                            كه‌چی خه‌ڵكی تیا سه‌ر ده‌بڕن
  ك  كوێستان ده‌بێته‌ سه‌حرا

                                            سه‌راب له‌ نمه‌ی باران ده‌ڕوێنن
  گ  گورگیش ده‌بێته‌ كه‌ناری

                                            ئاواز له‌ لوره‌یدا ده‌پچڕن
  ل  لاوانمان ڕیش سپی بوون

                                             لاروله‌نجه‌ی مه‌رگ ده‌گرن
      لێڵاو ده‌كه‌نه‌ سازگار

                                            ئاوی شیرین له‌ ئوقیانوسه‌وه‌ ده‌هێنن
  م  منداڵان بونه‌ته‌ به‌ردی دالاسیك

                                            شووشه‌ی دواڕۆژی ژیانی پێده‌شكێنن
  ن   نوسه‌ریش دێوه‌زمه‌ی سه‌رپه‌ڕه‌یه‌

                                             له‌ خامه‌یانه‌وه‌ ره‌وه‌ز ده‌گرن
  ه  هه‌تاو ده‌كه‌نه‌ سێبه‌ر

                                              له‌ خه‌ماندا پێكه‌نین ده‌پچڕن
  و  وه‌رزه‌كان ده‌بنه‌ پرسه‌نامه

                                              له‌ به‌هاردا لاشه‌مان ده‌نێژن
     له‌ كۆتای شعره‌كه‌مدا

                                              بۆ دوا كۆتا له‌ ووشه‌كان
   ی  یارمه‌تی له‌ خودا وه‌رده‌گرم

                                          كه‌ بڕوای من ته‌نها به‌وه‌‌

   سه‌رچاوه‌ی به‌ندایه‌تیم بۆ خۆم ده‌گرم.

                                 ماکوان  [/size]

[size=30][email protected][/size]

2

وه‌ڵام: -------> گله‌یی له‌ ده‌روازه‌ی ووشه‌كانه‌وه‌ <------

[size=16]ده‌ست خۆش كاك بڵند گیان بۆئه‌م شعره‌ جوانه‌ هه‌ربژیت[/size]

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

3

وه‌ڵام: -------> گله‌یی له‌ ده‌روازه‌ی ووشه‌كانه‌وه‌ <------

SANY_FC.B نووسی:

[size=16]ده‌ست خۆش كاك بڵند گیان بۆئه‌م شعره‌ جوانه‌ هه‌ربژیت[/size]

سوباس برايه كه م ده ستى تؤش خؤشبيت

[size=30][email protected][/size]

4

وه‌ڵام: -------> گله‌یی له‌ ده‌روازه‌ی ووشه‌كانه‌وه‌ <------

ده‌ست خۆش كاك بڵند گیان بۆئه‌م شعره‌ جوانه‌