[size=16]كاكه بڵند ته‌وه‌ره و دیارده‌یه‌كی نامۆی كۆمه‌ڵایه‌تی باشت هه‌ڵبژاردووه ...
به‌ڕاستی هه‌ندێ دیارده هه‌یه پێویستی به كاتێكی زۆر دوورودرێژ هه‌یه بۆ بنبڕ كردنی... ئه‌م دیارده‌ش یه‌كێكه له‌و دیاردانه كه سه‌دان ساڵه بنبڕ نه‌كراوه و ماوه‌ته‌وه به‌ڵام سوپاس بۆ خوا ڕوو له كه‌مییه ئێستا .
كۆمه‌ڵگای ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به جۆرێك سه‌یری ئافره‌تی كردووه كه وه‌ك كه‌نیزه‌كێك یان خزمه‌تكارێك تێی ڕوانیوه نه‌ك وه‌ك دایكێك یان هاوسه‌رێك یان مرۆڤێكی ئاسایی، بۆیه ناوهێنانی ئافره‌ت هه‌میشه له‌دوای پیاوه‌وه بووه و بگره زۆر جاریش عه‌یبه بووه به‌یه‌كه‌وه ناویان بهێنن.
ئه‌مه‌ش وای كردووه كه وه‌ك پێویست قه‌دری ئافره‌ت نه‌گیرێت و پیاو لای شوره‌یی بێت پێی بڵێن ژن وه به پێچه‌وانه‌وه ژن شانازی بكات پێی یڵین له پیاو ئه‌چیت.
ئێمه ئه‌بێت له خۆمانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین و ئه‌م دیارده‌یه له ناو ماڵی خۆمان و ده‌ورووبه‌رماندا بنبڕ بكه‌ین وه‌ك دایكێكی به سۆز و هاوسه‌رێكی دڵسۆز و خوشكێكی ئازیز سه‌یری ئافره‌تان بكه‌ین و هه‌میشه شانازیان پێوه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش هه‌ست به كه‌سێتی و گه‌وره‌یی خۆیان بكه‌ن .
ده‌ستت خۆش برا گیان ...........[/size]
سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم