بابه‌ت: به‌كارهێنانی لاپتۆب مه‌ترسیه بۆتوش بونی پیاوان به‌نه‌زۆكی
[size=19] بهكارهێـنـانی كـۆمـپـیوتهری لاپـتـۆب گـه‌وره‌تـرین مـهترسـیه بـۆ تـووش بـوونـی پـیـاوان بـهنـهزۆكـی
عه‌باس ڕه‌حیم شوانی
پسپۆڕێكی شاره‌زای بواری پزیشكیی وه‌چه و زاووزێی ئه‌مریكی ڕوونیكرده‌وه كه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت ژن بهێـنن و وه‌چه بخه‌نه‌وه زۆر بیر بكه‌نه‌وه و واز له‌به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ری لاپتۆب بهێنن , چونكه په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر به‌هێز هه‌یه له‌نێوان ئـه‌و " لاپتـۆپ " و نـهزۆكیـدا .
دكتۆره سۆزان كافیك له قوتابخانه‌ی ته‌ندروستیی زانكۆی " لـویـولا " له مایـوودی ویلایه‌تی " ئیـلـینوی " ی نزیك بهشیكاغۆ هۆشیاریی دالهوهی كه زۆر به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ری لاپ‌تۆپ ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی توخمه نێرینه‌ییه‌كانی پیاو و تووش بوونی به‌نه‌زۆكی و نه‌هێشتنی تونای وه‌چه خستنه‌وه , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌كاریگه‌ریی ناڕاسته‌وخۆ و سلبی ده‌كاته سه‌ر هێلكه گونه‌كان و پله‌ی گه‌رمیی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پیاو زۆر به‌رز ده‌كاته‌وه و كار ده‌كاته سه‌ر تۆواوه‌كه‌ی ( مـه‌نـی ) و لاوازی ده‌كات .
كافیك ووتیشی : ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر و به‌ربـڵاو كۆمپیوته‌ری لاپتـۆب به‌كارده‌هێنرێت له‌جیهاندا و به‌تایبه‌تیش له‌نێو گه‌نجاندا, كه ده‌یانه‌وێت سوود له‌دوا پێشكه‌وتنه زانستیه‌كانی سه‌رده‌م وه‌ربگرن , هه‌روه‌ها ووتیشی : به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیی ئه‌و ئامێره‌ی پیاوان كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر تۆواوی پیاوان و لاوازی ده‌كات و هه‌لی خستنه‌وه‌ی نــه‌وه لای ئه‌وانه زۆر لاواز ده‌كات .
كافیك , كه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی زاووزێـیه له‌زانكۆی لویـولای ته‌ندروستی و پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ره له به‌شـی نه‌خۆشیه‌كانی ژنان و منداڵ بوون , ئامۆژگاریی گه‌نجانی كرد كه له‌كاتی به‌كارهێنانیدا كۆمپیوته‌ره لاپتۆپه‌كانیان نه‌خه‌نه سه‌ر ڕان و ئه‌ژنۆكانیان , به‌ڵكو له‌سه‌ر مێزێك و له‌به‌رده‌میاندا دایـبنێن , ئه‌گه‌ر بتوانن , ئه‌وه‌ش بۆ خۆپاراستن و دوور كه‌وتنه‌وه له‌و زیانه گه‌وره‌یه , كه ده‌گاته تۆواوهكهیان و توانای منداڵ بوون و وه‌چه خستنه‌وه‌یان ناهێـڵـێت .[/size]
ستانده ر