بابه‌ت: <<< ووتم نازه >>>
[size=16]ووتم نازه رِق هه‌ڵمه‌گره و خونچه‌ی عومرم مه‌ژاكێنه
به‌فرمێسكی پرِ ئازاریش مۆمی مه‌رگم مه‌سوتێنه
یاوه‌ك گوڵێ له‌بارانا به‌ده‌م گڤه‌ی رِه‌شه‌باوه
مه‌مده‌ره ده‌س گێژه‌ڵوكه وا به‌فری گیانم توواوه
دڵۆپ دڵۆپ هاته چه‌می دوا فرمێسكی ماڵئاوایی
كێڵگه‌ی ئارام بۆ یه‌ك دڵۆپ ئه‌یدا به‌كوشت دڵنه‌وایی
ئه‌وسا گریان یا قریشكه شه‌وی غوربه‌ت ناخنكێنێ
بۆنی عه‌تری چنگێ خۆڵیش زه‌رده‌خه‌نه ناخوڵقێنێ
ده‌سا نازه له‌گه‌ڵ نێرگز مه‌بنه ده‌روێش له‌مه‌زارا
زیكر و حه‌سره‌ت نابینایه مه‌گه‌ر كفنێ له‌ئازارا
وتنی : كه‌مال محه‌مه‌د
[/size]