بابه‌ت: سودی ئای پی (IP)
[size=22] سودی ئای پی
[/size]
[size=19]
شاخه‌وان خۆشناو:
وه‌كو باسمان كرد له ژماره‌ی پێشوو هه‌موو كۆمپیوته‌رێكی به‌ستراو به ئه‌نته‌رنێت ژماره‌یه‌كی ئای پی هه‌یه وه هه‌ر ئای پیهك له چوار به‌ش پێك هاتووه. پێش باسی سودی ئای پی بكه‌ین باسی چوار به‌شه‌كه ده‌كه‌ین كه هه‌ر به‌شێكی له سێ ژماره پێك هاتوه كه نزمترینیان سفره وه به‌رزترینیان (255). كه‌واته به‌شی یه‌كه‌م ئاماژه به وڵاته‌كه ده‌كات و به‌شی دووه‌م كۆمپانیای خزمه‌تگوزاری ئه‌نته‌رنێت ده‌دات و به‌شی سێیه‌م سێرڤه‌ره یان ده‌زگای سه‌ركی و به‌شی چواره‌م خودی بهكارهێنهرهكهیه، به‌ڵام هه‌موو چونه ژوروێك و ده‌رچونت له ئهنتهرنێنت ژماره‌كه ده‌گۆرێت و دانه‌یه‌كی ترت پێده‌دات كه هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌وه‌ی هه‌یه. سوده گشتیه‌كان بریتیه له دابه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری ئه‌نته‌رنێت به‌بێ تێكه‌ڵاو بون و كۆنترۆل كردنی ناردن و وه‌رگرتنی زانیاری و دیاری كردنی شوێنی به‌كارهێنه‌ر و پرۆتۆكۆڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی زانیاری .
هه‌روه‌ها سوده لابه‌لاكان بریتین له كۆنترۆڵ كردنی جوڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گومانیان لێده‌كرێت وه‌یان گه‌ر هاكه‌رێك بوه جێگای مه‌ترسی به ئاسانی شوێنی دیاری بكرێت . تۆش بۆ ئه‌وه‌ی ئای پی خۆت بزانیت ئه‌م هه‌نگاوه په‌یره‌و بكه له فه‌رمانی (Run) نوسیت (CMD) پاشان له دۆس بنوسه (IPconfig) پاشان ئینته‌ر بكه ژماره‌ی ئایپ خۆت ده‌بینیت. چاوه‌روانبن ماویه‌تی .[/size]
ستانده ر