بابه‌ت: دروستكردنی یانه به سكریپتیـ( PunBB )ـڕۆنكردنهوه >>> وێــنـــه !!!
[center][size=16]بـــه‌نـــاوی خـــودای گـــهورهو مـــیــهــرهبـــان
خۆشه‌ویستان بۆ ئه‌م جاره‌ش بابه‌تێكم بۆ ئاماده‌كردوون سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دروستكردنی یانه‌ی Free به زمانی PHP و به سكریپتی PunBB له‌سه‌ره‌تاوه تاكو كۆتای و كاركردنی یانه‌كه‌ت بۆیه ئه‌م سكریپته‌م هه‌ڵبژارد چونكه ئاسانترینیانه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووتان بتوانن به ئاسانترین شێوه سود مه‌ندی ئه‌م بابه‌ته بن و بتوانن یان و مه‌كۆكان بۆ خۆتان دروست بكه‌ن فه‌رموون .
هه‌نگاوی یه‌كه‌م : - سه‌ره‌تا ده‌چینه ناو ماڵپه‌ڕێكی Free بۆ نمونه ( www.Ueuo.com ) پاشان ناوێك بۆ ماڵپه‌ره‌كه‌ت بنوسه بۆ نمونه ( www.AsoYassin.ueuo.com ) پاشان ( PROCEED ) داگر وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه .
هه‌نگاوی دووه‌م : - ئێستا توانیت ناوه‌كه بۆ یانه‌كه‌ت دابنێی ته‌نها ئه‌وه‌ی ماوه پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشایانهیه كه به‌چه‌ند تایبهندمهندیهك پڕیان ده‌كه‌یه‌وه وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه پاشان ( Continue ) داگر .
هه‌نگاوی سێیه‌م : - سه‌یری ئه‌م دوو لینكه بكه‌ن كه له خوارووی وێنه‌كه ئاماژه‌ی پێداوه لینكی یه‌كه‌م جێ ده‌هێڵین لینكی دووه‌م ئاماژه‌ی به لینكێك داوه بۆ ڕیجسته‌ر كردنی هۆسته‌كه لینكه كه داگر پاشان ئه‌م ( User و Password ) كۆپی بكه .
هه‌نگاوی چواره‌م : - له وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌تر ئه‌م دوو ناو پاسۆرهمان كۆپی كرد ئێستا له‌م بۆشایانه‌ی خواره‌وه هه‌ریه‌كه‌یان ده‌نوسین و پاشان ( Conferm ) داگر .
هه‌نگاوی پێنجه‌م : - پاشان كه ڕیجسته‌ر بوو توانیمان ( سه‌پ دۆمه‌ین ) له هۆستی فریی وه‌رگرین ئێستا له ڕاژه‌ی FTP سكریپتی به‌كوردی كراوی ( PunBB ) به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ره‌تا به‌رنامه‌ی FTP ده‌كه‌ینه‌وه یوسه‌ر نێم و پاسۆرده‌كانی لێ داخڵ ده‌كه‌ین پاشان كرته‌ی (Enter ) ده‌كه‌ین وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه دیاری كراوه .
بۆ دابه‌زاندنی سكریپتی ( PunBB ) ئاماده‌كراوه‌و كراوه‌ته‌وه كوردی كرته‌ی ئـــێــــره بــكــه
بۆ دابه‌زاندنی به‌رنامه‌ی FTP بۆ ئه‌وه‌ی سكریپته‌كه‌ی لێ به‌رز كه‌یه‌وه كرته‌ی ئـــێــــره بـــكـــه
هه‌نگاوی شه‌شه‌م : - پاش كردنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی FTP ئێستا ده‌بینین له‌یه‌كی ڕاژه‌كه ناو كۆمپیوتهرهكهتهو لایه‌كه‌ی تری ناو ڕاژه‌ی یانهكهته له ڕاژه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت هه‌ڵده‌ستی به‌ده‌ست نیشانكردنی سكریپتهكهو به ( Ctrl+O ) پاشان كلیكی ڕاست بكه‌و بڕۆ سه‌ر ( upload ) كرته بكه وه‌ك له‌م وێنه ئاماژه‌ی پێكراوه .
هه‌نگاوی حهوتــهم : - پاش به‌رزكردنه‌وه‌ی سكریپته‌كه له ڕاژه‌ی FTP ئێستا ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بكه‌وه و وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه كه نوسراوه ( Install.php ) كرته‌ی له‌سه‌ر بكه وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه .
هه‌نگاوی هه‌شته‌م : - پاشان ڕاسته‌و خۆ له لینكی ( www.ueuo.com ) داگر له بۆشای یه‌كه‌م ناوی ماڵپه‌ره‌كه‌ت و له بۆشای دووه‌م ناوی پاسۆرده‌كه‌ی و پاشان ( Enter ) داگر ئه‌م وێنه‌یه ده‌بینی و كرته له‌سه‌ر ( Create DB ) بكه واتا دروستكردنی داتا به‌یس .
هه‌نگاوی نــۆیهم : - كاتێك داتا به‌یس ده‌كه‌یه‌وه ده‌بینی ئه‌م دوو یوزه‌ره ده‌بینی تۆش هه‌ریه‌كه‌یان كۆپی بكه .
هه‌نگاوی دهیــهم : ئێستا هه‌ردوو ناوه‌كه‌ت كۆپی كردوه له ناو ئه‌م وێنه‌یه‌ی كه لینكی یانهكهته دایبنێ له بۆشای یه‌كه‌م ( Create Database ) یوزهرهكه داخڵ بكه و له بۆشای دووه‌میش ( Database Username ) پاشان ( Paste ) بكه و له ( Database Password ) ژماره‌ی نیهێنی یانه‌كه‌ت بنوسه سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه بكه .
هه‌نگاوی یانزه‌م : - ئێستا ناوێك دابنێ بۆ ناوی به‌ڕیوبه‌ری یانه‌كه بۆنمونه ( Aso Yassin ) له‌م یانه‌یه دانا تۆش به ئاره‌زووی خۆت پاشان پاسۆردی یانه‌كه‌ت بنوسه پاشان ئیمێڵێك بۆ یانه دواتر ( Enter ) داگر وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه .
هه‌نگاوی دوازدهم : - پاش ( Enter ) ده‌بینی ئه‌م كۆده ده‌بینی كه پێی ده‌ڵین كۆدی ( Confij.php ) پاشان هه‌مووی كۆپی بكه ناو فایلێكی ( Notepat ) په‌یستی بكه و به ناوی ( Confij.Php ) سه‌یڤی بكه وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه .
هه‌نگاوی سێزده‌م : - كاتێك فایلی كۆنفیجت ئاماده‌كرد ئێستا له ڕاژه‌ی FTP به‌رزی بكه‌وه وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه جوانتر ئاماژه‌ی پێدراوه .
هه‌نگاوی چوارده‌م : - پاشان لینكی یانه‌كه‌ت لێ بده ده‌بینی ( Error ) ده‌دات به‌ڵام كێشه‌نیه تۆ سه‌یری ئه‌م وینه‌ی خواره‌وه بكه چۆن ئیرۆری داوه
هه‌نگاوی پازده‌م : - بۆئه‌وه‌ی خۆمان ڕزگار بكه‌ین له‌م ئیرۆره له ڕاژه‌ی FTP له بڕگه‌ی ( cache ) ڕایت كلیك بكه پاشان له‌خواره‌وه نوسراوه ( File Permeesions ) كلیك بكه وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه .
هه‌نگاوی شازده‌م : - پاشان ده‌بینی ( CHMODE ) ژماره‌ی ( 755 ) تۆ بیكه به ( 777 ) پاشان ( OK ) داگر وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه .
هه‌نگاوی حه‌ڤده‌م : له ڕاژه‌ی FTP هه‌موو بڕگه‌كانی ( Install ) ڕه‌ش كه‌وه بۆ جێگیر بوونی یانه‌كه‌ت سه‌یری ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه بكه .
هه‌نگاوی هه‌ژده‌م : - ئێستا هه‌موو كاره‌كان ته‌واو بوون ته‌نها تۆ لینكی یانه‌كه‌ت لێبده وه‌ك ( www.AsoYassin.ueuo.com ) ئێستا بویت به خاوه‌ن یانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه ببینن .
مافی پارێزراوه بۆ یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین
[/size][/center]