بابه‌ت: ؛؛؛به یادی (نالی)یه‌وه ... بۆ عاشقانی ڕێگای حه‌ج؛؛؛
[size=22]به یادی (نالی)یه‌وه ... بۆ عاشقانی ڕێگای حه‌ج
[/size]
[size=19]چ مه‌ككه, دار‌و به‌ردی قاعیده‌ی ئه‌ركانی ئیسلامه
چ طیبه, ما‌و و خاكی مائیده‌ی ئه‌نواری ئیـــــــمانه
ئه‌گه‌رچی ڕێگه خاكی خوێنه دار‌و به‌ردی ئێسقــــــانه
نیشانه‌ی تیری ڕێگه‌ی عیشقه ئه‌م ئێسقانه سپیانه
وتم : داخۆ چی یه سوور‌و سپی تێكه‌ڵ ؟! كه تـێفكریم
سه‌راسه‌ر كه‌للـــه‌ی ئوشتر , له‌باله‌ب خوێنی ئینسانه
قه‌تاری زه‌نگ و قۆڕی ئوشتر و ئێستر له سه‌ر كێوان
ده‌ڵێی زیڕه‌ی صه‌دای قازو قوڵنگی ئه‌وجی كهیـــوانه
چ ڕێگێكی سپی واشه , ئه‌وه‌نده‌ی كه‌هكه‌شان دووره
چ سه‌حرایه‌كی شین ڕه‌نگه , به‌قه‌د نۆ ئاسمان پــــانه
مه‌ڵێ : ده‌شته , بڵێ : دنیا هه‌موو خانێكه ئه‌م حه‌وشه
چ حهوشێكه ؟ كه ئافاتی حهصار , ئهفلاكی سهربـــــــانه
به ظاهر گه‌ر مهگهسداره, به باطن صه‌د چـــهمهن زاره
به صوره‌ت یه‌ك به یه‌ك خاره , به مه‌عنا صه‌د گوڵستانه
چ ڕه‌وضه ؟ ڕهوضهیی جه‌ننه‌ت , چ جه‌ننه‌ت ؟ جه‌ننه‌تی قوربه‌ت
چ قوربه‌ت ؟ قوربــهتی ڕاحــهت , چ ڕاحــــهت ڕاحـــــهتی جـــانه
چ نـورێكه له ناو فانۆســـی به‌رگی كهعــبهدا ظاهر
ده‌كێشێ خه‌لق و باطن ئیمتیثالی ئه‌مری یه‌زدانه
به‌سه‌ر هاتوومه ئه‌و خاكه‌ی كه هه‌ر مسقاڵه زێڕێكی
به میزانی شه‌فاعه‌ت كێوی حیلم و بهحــری غوفرانه[/size]
[size=19]
هيوادارم به دلتان بيت[/size]