بابهت: فلمێكی شارلی شاپلین دەدۆزرێتەوە
[size=22]فلمێكی شارلی شاپلین دەدۆزرێتەوە[/size]
[size=22]
فلمێكی 7خولەك كە شارلی شاپلین بەشداری تێداكردووە بە 3پۆند لە مهزادێك لە بهریتانیا فرۆشراوە .[/size]
[size=19]بە پێی هەواڵی رۆژنامەی"روسی ئیزو سیتا"مورال پارك" كە خەلكی شاری"هنهمی"بهریتانیایە سندۆقێكى گێچ كە تایبەت بووە بە هەلگرتنی فلێمەكان تەنها لەبەر ئەوەی حەزی لێبووە ، دەیكڕێت وكاتێك كە سەیری ناوەوەی ئەم سندۆقە دەكات فلمێكی شارلی شاپلین دەدۆزیتەوە و سەری لەم كارە سۆڕ دەمێنێ .
"مۆرال پارك"داوا لە زانایهك لە بواری سینەما كرد تا ئەم فلمە ببینێت، دوای دیتنی ئەم فلمە ، زاناكە ووتی: ئەمە فلمێكە كە بانگەشە بۆ شەری جیهانی دەكات كە شاپلین لە ساڵی 1914بۆ كۆمپانیای ئاسانی بەرهەمی هێناوە و لەم فلمەدا "شاپلین"رۆلی قارەمانێك دەبینێت كە ویستویەتی بۆ بەشداری لە شەری جیهانی لە ئەمریكا بڕوات بەلام ناتۆانێت .
دەووترێت، ئاشكرا نیە كه ئایا "شاپلین" لەم فلمەدا بەشداری كردووە یاخۆد چەندین وێنەی لە فیلمەكانی تر دەرهێنراوەو لەناو ئەم كۆرتە فلمەدا مۆنتاج كراوە .
دێڤید رابینسون"نوسەری بیوگرافی شاپلین نرخی ئەم فلمەی به 40 هەزار پاوهند بەراورد كرد .
ئەردەوان زۆرەگڤانی[/size]
www.ashte.net