بابه‌ت: أڵمانیا:ناڕه‌زايى موسڵماناندهركردنی فلیمێك,كهسوكایهتيه بهإیسلام
[size=22]ئه‌ڵمانیا : ناڕه‌زایه‌تیی موسوڵمانان له‌سه‌ر ده‌ركردنی فلیمێك , كه‌سوكایه‌تی به‌ئیسلام ده‌كات[/size]
[size=19]فلیمێكی " ئه‌ڵمانی – توركی " به‌ناونیشانی ( نعم أنـا أرید – به‌ڵێ من ده‌مه‌وێت ) توڕه‌یی موسوڵمانانی ئه‌ڵمانیی ووروژاند , به‌تایبه‌تی كهلهفلیمهكهدا هێرشێكی ناڕه‌وا ده‌كرێته سه‌ر بنه‌ما و به‌ها ئیسلامیه‌كان و, ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ناوه‌ندی ئیسلامی چه‌ندین جار داوایان له‌حكومه‌تی ئه‌ڵمانی كردووه كه‌ده‌ست لهناڕهحهتكردنی موسوڵمانان هه‌ڵبگرێت و هه‌ركارێكی ئازارده‌ر و بێزاركه‌ریان له‌دژ ڕابگرێت .
ئه‌و فلیمه له‌گه‌ڕه‌كی نویا كولن و شونابرج نمایش ده‌كرێت , كه له‌و دوو گهڕهكهشدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی تورك و عه‌ره‌بی موسوڵمانی تێدایه . له‌و فلیمه‌دا گاڵته‌جاڕی به به‌ها و بنه‌ما باڵاكانی ئیسلام كراوه , هه‌روه‌ك به‌پێی چاودێران بانگه‌شه‌ش بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌ئیسلام و دووركه‌وتنه‌وه له‌به‌ها باڵاكان و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌باوكان و دایكان ده‌كات .
ئه‌و فلیمه چیرۆكی كچێكی موسوڵمان ده‌گێڕێته‌وه كه ده‌كه‌وێته داوی خۆشه‌ویستیی كوڕێی ئه‌ڵمانیه‌وه و فێڵ له خێزانه‌كه‌ی ده‌كات به‌وه‌ی كه كوڕه‌كه موسوڵمان بووه , تا بتوانێت شووی پێبكات .
ئه‌مه‌و ده‌رهێنه‌ری فلیمه‌كه , كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك توركه‌و ناوی " شنان ئهكوس " ه ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه موسوڵمانه ئه‌ڵمانیه‌كان نازانن به‌ئه‌ڵمانی قسه بكه‌ن و ته‌نها په‌یوه‌ستن به ئیسلامهكهیانهوه , كه ئه‌و به بێ به‌ها و نرخ وێنای كردووه .
ده‌رهێنه‌ره‌كه زیاتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش وه‌ستاوه كه توركه موسوڵمانه‌كان شیاوی ئه‌وه‌نین كه بچنه نێو یه‌كێتی ئه‌وروپاوه و ببنه ئه‌ندام تێیدا , به‌هۆی بۆچوونه ئیسلامیه بێ نرخهكانیانهوه – به‌پێی بۆچوونی ئه‌و - , هه‌روه‌ك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئیتر نه‌وه‌ی داهاتووی ئیسلامی ئازاد بێت و به‌دوای هه‌واو هه‌وه‌س و ڕه‌فتاره ناجۆره‌كان بكه‌وێت و ههرپهیوهندیهكیشی ده‌وێت به نایاسایی و ناشه‌رعی ئه‌نجامی بدات و هێرشێكی توندیشی كردووه‌ته سه‌ر به‌رگی باڵاپۆشی و ئافره‌تانی موسوڵمان .
به‌وه‌ش موسوڵمانانی ئه‌و ووڵاته ناڕه‌زایه‌تیی توندیان ده‌ربڕی و داوای لێپرسینه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ری فلیمه‌كه و كۆمپانیا بهرههمهێنهرهكهیانكرد .
له " أخبار البشیر " ه وه [/size]