بابه‌ت: كیدمان: من هه‌ڵه‌بووم شووم به كروز كرد
[size=16]
كیدمان: من هه‌ڵه‌بووم شووم به كروز كرد
هونه‌رمه‌ند و ئه‌ستێره‌ى به‌ناوبانگى هۆلیود (نیكۆل كیدمان) له لێدوانێكى بۆ گۆڤارى (British go) روونیكردهوهو گوتى، من هه‌ڵه‌بووم كه شووم به تۆم كروزى گه‌وره ئه‌ستێره‌ى سینه‌مایى هۆلیودكرد، به‌ر له شووكردنم به‌و كروز چه‌ندینجار ئامۆژگارى كرابووم له‌لایه‌ن بهرِێوهبهرى كارانم و دۆسته نزیكه‌كانم، بهلاَم من پێداگریم له‌سه‌ر شووكردنم به كروز كرد و گوێم به قسه‌ى هاورِێكانم نه‌داو له دوایشدا به‌هۆى كێشه‌یه‌كى نێوانمانه‌وه برِیارى لێكجیابوونه‌وه‌مان هه‌ڵبژارد، دواى جیابوونه‌وه‌شمان من زۆر سه‌رسامم به كارهجوانهكانى ئه‌و ئه‌كته‌ره گه‌وره‌یه، چونكه توانیوویه‌تى لهبوارهكهیدا چه‌ندین رۆڵى جوان له فیلمه‌كاندا ببینێت و سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره له بواره‌كه‌یدا به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه كه دواى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى هاوسه‌رگیرى نێوانمان سه‌ركه‌توو نه‌بوو، بهلاَم تاكو ئێستاش هاورِێیهكى خۆشه‌ویستى یه‌كترین.
..............[/size]