1

بابه‌ت: زۆر ڕقم له‌ دایكم بوو ....چونكه‌ ته‌نها خاوه‌نی‌ چاوێك بوو!

[size=19]زۆر ڕقم له‌ دایكم بوو ....چونكه‌ ته‌نها خاوه‌نی‌ چاوێك بوو!

دایكێكی‌ میهره‌بان و .....كوڕێكی‌ بێ‌ وه‌فا
وه‌رگێڕانی‌ : هێمن چۆمانی‌ / سۆران
دایكم ته‌نها خاوه‌نی‌ چاوێك بوو... ڕقم لێی بوو ...چونكه‌ ده‌بووه‌ مایه‌ی‌ ته‌ریقبونه‌وه‌م .
له‌و قوتابخانه‌یه‌ی‌ كه‌منی‌ لێبووم وه‌ك چێشت لێنه‌ر كاری‌ ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ بژێوی‌ ژیانمان دابین بكات و جێگای‌ باوكم بۆ پڕبكاته‌وه‌ ، ڕۆژێ‌ له‌ ڕۆژان ...كه‌ ئه‌و كات له‌ قۆناغی‌ سه‌ره‌تایی‌ ده‌مخوێند ، هات بۆ پۆله‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌بینینی‌ جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی‌ كه‌مێك له‌ ماندووبونه‌كه‌ی‌ و هیلاكیه‌كه‌ی‌ بڕه‌وێنێت و هه‌ناسه‌یه‌كی‌ پڕ له‌ له‌ ئارامی‌ هه‌ڵمژێت.
به‌ هاتنی‌ دایكم بۆ پۆله‌كه‌م زۆر هه‌ستم به‌ ته‌ریقبوونه‌وه‌ كرد و به‌ چاوه‌ پڕ ئاگرینه‌كانم غه‌زه‌ب بارانم كرد ... پێم ووت چۆن كاری‌ وا ده‌كه‌ی‌ ...
بۆ ڕۆژی‌ دواتر قوتابیێكی‌ هاوپۆلم پێی‌ ووتم : دایكی‌ ته‌نها چاوێكی‌ هه‌یه‌....ئوه‌ه‌ه‌
له‌و كاته‌یا حه‌زم ده‌كرد دڵم له‌ لێدان بكه‌وتایه‌و بمردبام یاخود دایكم له‌ ژیانم دوركه‌وتبایه‌ته‌وه‌ وهه‌رنه‌مدیبوایه‌ته‌وه‌ ، چومه‌ شوێنی‌ كاره‌كه‌ی‌ و دایكم هه‌ر كه‌ چاوی‌ پێ كه‌وتم به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ پێشوازی‌ كردم و به‌ره‌و ڕووم هات ...منیش زۆر به‌ توڕه‌یه‌وه‌ هاوارم به‌سه‌ریا كرد و پێم ووت بمردبوای‌ باشتر بوو نه‌وه‌ك سه‌ردانی‌ منت كردبا ، هیچ وه‌لاَمی‌ نه‌دامه‌وه‌.
هیچ بیرم له‌ووته‌ ناشیاوه‌كانم نه‌كردووه‌ چونكه‌ زۆر توڕه‌بم ! وه‌ هیچ گوێم به‌ هه‌ست و نه‌ستی‌ ئه‌و نه‌دا...
هیوایه‌تم بوو ئه‌و شوێنه‌ به‌جێبێڵم ، هه‌وڵی‌ زۆرم دا تا یه‌كه‌یه‌كه‌ی‌ قۆناغه‌كانی‌ خوێندنم به‌ سه‌ركه‌وتوویی‌ ته‌واو كرد وه‌ به‌ هۆی‌ نمره‌كانمه‌وه‌ توانیم له‌زانكۆی‌ سه‌نگافوره‌ وه‌ربگیرێم...
چووم بۆ سنگافوره‌ ..به‌ هه‌وڵی‌ زۆرمه‌وه‌ توانیم خوێندن به‌سه‌ركه‌وتویی‌ ته‌واو بكه‌م...پاشان ژیانی‌ هاوسه‌ریم پێك هێنا...وه‌ خانوێكم كڕی‌ تێیدا نیشته‌جێ‌ بووم... چه‌ند مناڵێكمان په‌یدابوو زیاتر ژیانمانی‌ خۆش كرد.
ڕۆژێ‌ له‌ ڕۆژان ئه‌و دایكه‌ی‌ چه‌نده‌ها ساڵ بوو نه‌مدیبوو بۆ ته‌نها جارێكیش چاوی‌ به‌نه‌وه‌كانی‌ نه‌كه‌وتبوو به‌مه‌به‌ستی‌ سه‌ردانیكردنمان ئه‌م هه‌موو ڕێیه‌ دوور و درێژ و ناخۆشه‌ی‌ بڕیبوو به‌ ناڕه‌حه‌تیێكی‌ زۆره‌وه‌ تاكو توانیبووی‌ ماڵه‌كه‌م بدۆزێته‌وه‌ ، بینیم له‌به‌رده‌رگامان وه‌ستاوه‌ مناڵه‌كانم پێی‌ پێده‌كه‌نین...
به‌ سه‌رما قیژان و پێم ووت ئه‌وه‌ هاتوویت مناڵه‌كانم بترسێنیت ؟ لێره‌ بڕۆ با چاوم پێت نه‌كه‌وێت!!!
زۆر به‌ هێمنی‌ وه‌لاَمی‌ دامه‌وه‌و ( ببوره‌ ...ناونیشانه‌كه‌م هه‌ڵه‌ كردووه‌ ) ...پاشان ڕۆیشت و دیارنه‌ما...
ڕۆژێك له‌و قوتابخانه‌یه‌ی‌ كه‌ كاتی‌ خۆی‌ خوێندنم تێیدا كردبوو نامه‌یه‌كم پێگه‌یشت له‌ نامه‌كه‌دا داوای‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ خێزانه‌ په‌رت و بلاَوه‌كه‌م لێكرا بوو.
منیش له‌به‌ر شه‌رمی‌ خۆم ، بڕیارمدا بچم بۆ ماڵی‌ دایكم ، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خێزانم هه‌ست به‌و كاره‌ نه‌كات به‌ درۆ ووتم كاره‌كه‌م وا ده‌خوازێ‌ كه‌ سه‌فه‌ر بكه‌م!
دوای‌ كۆبونه‌وه‌ ڕۆیشتم بۆ ئه‌و ماڵه‌ی‌ كه‌ كاتی‌ خۆی‌ من و دایكم تێیدا ده‌ژیاین !!!
به‌لاَم كه‌ چووم ، دراوێسه‌كه‌ پێیی‌ ڕاگه‌یاندم كه‌ دایكت ....مردووه‌.
ته‌نها فرمێسكێكیش له‌ چاوانم نه‌هاته‌ خواره‌وه‌!!
دراوسێكه‌ نامه‌یه‌كی‌ پێدام كه‌ دایكم به‌ر له‌ مردنی‌ بۆ كوڕه‌ دڵ ڕق و بێ‌ وه‌فاكه‌ی‌ نوسیبووی‌ ، له‌ نامه‌كه‌دا هاتبوو : كۆڕه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌م ، به‌ هاتنم بۆ سه‌نگافوره‌ و ترسانی‌ مناڵه‌كانت زۆر داوای‌ لێبووردن ده‌كه‌م..
من زۆر دڵ خۆشم ده‌بم هه‌ر كاتێ‌ كه‌ بێیت بۆ سه‌ردانم به‌لاَم ئه‌گه‌ر كاتێ‌ هاتی‌ من له‌ ژیان نه‌مابم ئه‌وا به‌ دڵ حه‌ز ده‌كه‌م كه‌ پێشوازیت بكه‌م به‌لاَم ئه‌و كات ناتوانم سه‌رم له‌ سه‌رینه‌كه‌م هه‌ڵگرم!! ڕۆڵه‌كه‌م بۆ ته‌ریق بونه‌وه‌كه‌شت چه‌ندان جار به‌ هۆی‌ منه‌وه‌ زۆر داوای‌ لێبوردن ده‌كه‌م... ئایا ده‌زانیت كاتێ‌ بچووك بووی‌ له‌ ڕووداوێكدا تووشی‌ كاره‌ساتێك بووی‌ به‌ هۆیه‌وه‌ چاوێكت له‌ ده‌ست دا ، منیش وه‌ك دایك زۆر لام گران و ئه‌سته‌م بوو ڕۆڵه‌كه‌م گه‌وره‌ بكه‌م له‌ كاتێكدا ته‌نیا خاوه‌نی‌ چاوێك بێت ، بۆیه‌ چاوێكی‌ خۆمم پێشكه‌ش كردیت...وه‌ من زۆر هه‌ستم به‌ شانازی‌ ده‌كرد و دڵخۆش بووم به‌وه‌ی‌ كه‌ كوڕه‌كه‌م ده‌توانێت به‌ چاوه‌كانی‌ جیهان ببینێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی‌ خۆشه‌ویستی‌ .....دایكت
[/size]

ستانده ر

[size=30][email protected][/size]

2

وه‌ڵام: زۆر ڕقم له‌ دایكم بوو ....چونكه‌ ته‌نها خاوه‌نی‌ چاوێك بوو!

[size=16]واییییییییییییییی
به‌راستی جیرۆکی کی کار تیکه‌ر بوو
به‌داخه‌وه‌ بۆ کوره‌کان که‌ زۆربه‌یان له‌ به‌ر خاتری خیزانه‌کانیان
دایکیان له‌ بیر ده‌که‌ن و هیچ وه‌فایه‌کیان بۆ دایک و باوکیان نیه‌
وه‌ک ده‌بینین له‌سه‌ر تی ڤیه‌کان و بازاره‌کان چه‌ندان پیریژن و پیره‌ میرد له‌و
گۆره‌ی که‌تینه‌ و کورو کچه‌کانیان فریان داینه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌
ده‌سته‌کانت خۆش بیت کاک بلند
[/size]

3

وه‌ڵام: زۆر ڕقم له‌ دایكم بوو ....چونكه‌ ته‌نها خاوه‌نی‌ چاوێك بوو!

بةراستي قوركم بركريان بوو بؤئةودايكةميهرةبانة
خودايةمروفةكان بؤوابي ويزادان بونةمروف ئةكةردايكي خؤي دةركات ئةوابي كومان دلي لةبةردرةقترة
دةست خؤش كاك بلندخوداي كةورةسةركةوتوسةرفرازت بكات

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

4

وه‌ڵام: زۆر ڕقم له‌ دایكم بوو ....چونكه‌ ته‌نها خاوه‌نی‌ چاوێك بوو!

سلـاوتان ليبيت
من دوينيشه و ئه م بابه ته م خوينده وه له مالبه رى پێگه‌ی کۆمه‌ڵنیووز
كاتيك ئه م به سه رهاته م خوينده وه زوور دلم توند  بوو له بيوه فاى هه نديك لــه كوران به تايبه تى بيوه فــاييان بؤ دايكيان زوور به داخه وه كه هه ست ناكه ن به سوزو ميهره بانى دايك به روه رده بوون و له دوايدا به جوريكى خراب باداشتيان ده ده نه وه و به ر هه لستى راو بوجونه كانيان ده كه ن .
خوازيارم هه موان ريزى دايكيان بكرن و باداشتى جاكه كانى بده نه وه هه ر جه نده به هيش شيوه يه ك هيج كه سيك ناتوانيت باداشتى دايكى بداته وه
ياخوا خوداى مه زن و به خشنده و ميهره بان دايكى هه مو مان له ش ساغ و ته ندروست و ته مه ندريز بكات
ئـــاااااااااميننننننن
دەست خۆش كاك بلند زۆر گاریگەرە بەسەرھاتیکی ئاوا بەراستی  تالە بەداخەوە بۆ ھەموو ئینسانیکی لەم جۆرە نا ئینسانیە سه‌رکه‌وتوبیت ئه‌زیز‌م

به لام تيبينيه ك بو ســارا خانى خوشكم ئه كه ر مه به ستت ئه م كوره يه له به ر خيزانه كه ى دايكى له بير نه كردوه به لكو بيشتريش بيى خوشبوه بمريت و نه جاتيببيت ئه كه ر مه به ستت ئه وانى تربيت به دلنييا ييه وه ئه وانيش زوورن و كه منين كه به به نجه ى ده ست بزمير درين

[size=20]پەیجی سەرەکی من لە فەیسبووک[/size]

https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/68524_556438081067753_1312162519_n.jpg

ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت

ئیدی نازانم..

چۆن سنگ ئه‌نێت به‌ عیشقه‌وه‌ !!!

5 (دەستکاری کراوە: ليزان 2009-11-20 10:30:21)

وه‌ڵام: زۆر ڕقم له‌ دایكم بوو ....چونكه‌ ته‌نها خاوه‌نی‌ چاوێك بوو!

[size=16]zor supas bo kake blnd walla zor griam bo am babeta  kch w kur ta[/size]

[size=16]xoian nabn daik w bauk  hast ba sozi daik w baukian nakan mn estash  dalem[/size]

[size=16]xwaia margm pesh margi aw daikam kawe agar wshayaki raqm gwt xwaia [/size]

[size=16]zmanm lal bkay ema ba daik w baukmana jwanin mn am basar hatam [/size]

[size=16]ba flmish biniwa balam wak am xwenawaia dlm kuli nasand [/size]

[size=16]har bjit sarkaw tw by kake blnd gyan[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/241e5e9f6e.jpg
[size=24]مااصعب ان تبکي بلا دموع...وما اضعب ان تذهب بلا رجوع..وما اضعب ان تشعر بالضیق..وکأن المکان من حولک یضیق[/size]:(:(

6

وه‌ڵام: زۆر ڕقم له‌ دایكم بوو ....چونكه‌ ته‌نها خاوه‌نی‌ چاوێك بوو!

Dlm_Hawler نووسی:

[size=16]واییییییییییییییی
به‌راستی جیرۆکی کی کار تیکه‌ر بوو
به‌داخه‌وه‌ بۆ کوره‌کان که‌ زۆربه‌یان له‌ به‌ر خاتری خیزانه‌کانیان
دایکیان له‌ بیر ده‌که‌ن و هیچ وه‌فایه‌کیان بۆ دایک و باوکیان نیه‌
وه‌ک ده‌بینین له‌سه‌ر تی ڤیه‌کان و بازاره‌کان چه‌ندان پیریژن و پیره‌ میرد له‌و
گۆره‌ی که‌تینه‌ و کورو کچه‌کانیان فریان داینه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌
ده‌سته‌کانت خۆش بیت کاک بلند
[/size]

[size=19]

قسه كانت راستن و جوانن
به لام زؤؤر كه سى باشيش هه ن
ده ستى تؤش خؤشبيت به ريزم[/size]

[size=30][email protected][/size]