بابه‌ت: سیر دڵی مرۆڤ ده‌پارێزێت
[size=16]
زانایان گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه خواردنی سیر به‌تایبه‌ت دوای كوتینهوهی، توانای پارێزگاری و پاراستنی دڵی مرۆڤی هه‌یه.
تۆری هه‌واڵی سی ئێن ئێن له زاری د. دیباك داس یه‌كێك له زانایانی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر سووده‌كانی سیر بڵاویكردۆته‌وه كه هه‌رچه‌نده گازی (هیدرۆجین سلفیت) گازێكی ژه‌هراویه، به‌ڵام بوونی ئه‌و گازه به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م سوودی بۆ پاراستنی دڵ له نه‌خۆشی هه‌یه، روونیشی كردۆته‌وه كه سیر توانای ده‌ردانی ئه‌و گازه‌ی به‌رێژه‌یه‌كی كه‌م هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر جوان بكوترێ و ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و گازه‌یه هێلكه‌ی پیس ده‌ری ده‌دات.
به وته‌ی زانایان ئه‌گه‌ر سیر زۆر به‌جوانی بكوترێ و بكوڵێنرێ گازی (هیدرۆجین سلفیت) كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام باشترین رێگه بۆ سوود وه‌رگرتن له سیر، ئه‌وه‌یه كه به كاڵی بخورێت.
Nawa
[/size]